بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گەمارۆدانی پێنج کەس، بە هۆی پەیوەندی نێوان کۆماریی ئیسلامیی ئێران و ئەلقاعیدە

گەمارۆدانی پێنج کەس، بە هۆی پەیوەندی نێوان کۆماریی ئیسلامیی ئێران و ئەلقاعیدە.
AvaToday caption
posted onJanuary 14, 2021
noبۆچوون

▪️مایک پۆمپئۆ: لە وڵاتەکانی دیکەوە داوا دەکەین بۆ پچڕانی پەیوەندی ئەلقاعیدە لەگەڵ ئێران، بجووڵێننەوە.

ئەمریکا پێنج کەسی بە هۆی پەیوەندی نێوان کۆماریی ئیسلامی ئێران و گروپە تیرۆریستییەکەی ئەلقاعیدە لە پێڕستی گەمارودراوەکان، بە هەژمار هێنا.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مایک پومپئۆ هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم گەمارۆیانە وتی "ئیمڕۆ سەرنجی هەموو دونیا بۆ لای پەیوەندی نێوان کۆماریی ئیسلامیی ئێران و ئەلقاعیدە ڕادەکێشین و بۆ تێکشکانی ئەم پەیوەندییە هەرکارێک کە بە پێویستی بزانین دەیکەین و لە هەموو وڵاتەکان داوا دەکەین بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکانمان و دونیایەکی ئازاد، ئەم کارە بکەن.

پێنج کەسە گەمارودراوەکان بریتین لە: محەمەد ئەبتای ناسراو بە عەبدوڕەحمان مەغریبی و سوڵتان یوسف حەسەن عارف:ئەمانە لە ئێران نیشتەجێین.

ئیسماعیل فوئاد ڕەسوول ئەحمەد، فوئاد ئەحمەد نووری عەلی شەیخان، نیامەت حمارەحیم حماشەریف:ئەمانەش ڕێبەرە کوردەکانی سەر بە ئەڵقاعیدەن کە لەسنووری نێوان ئێران و عێراقدا لە جمووجۆڵیدان.

وەزارەتخانەی ئەمریکا دیسان خەریکی ریکلام بۆ ئەو کەسانەیە کە زانیاری لەبارەی سێ ڕێبەری سەرەکی ئەلقاعیدە بدرکێنن وەکوو سەیف عەدل و یاسین سووری، کە نیشتەجێ ئێرانن و ڕێبەری سەرەکی تیرۆریستی ئەلقاعیدەن.

مایک پۆمپئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، لە باشگای نەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان لە واشێنگتون ئاماژەی بە ئارگومنتی تازە کردووە و وتی کە کۆماریی ئیسلامیی ئێران پێگەی تازەی گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدەیە.