بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڤاکسێنى کوبایی لەسەر ئێرانییەکان تاقى دەکرێتەوە

ڤاکسێنى کوبایی لەسەر ئێرانییەکان تاقى دەکرێتەوە
AvaToday caption
posted onJanuary 11, 2021
noبۆچوون

کوبا دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند کە ڕێککەوتننامەیەکى لەمەڕ گواستنەوەى "تەکنەلۆژیاى پەیوەیست بە پێشکەوتووترین ڤاکسێنى دژە ڤایرۆسى کۆڕۆنا" و "تاقیکردنەوەى دواهەمین قۆناغى ڤاکسێنەکە لەسەر ئێرانسانەکان"ـى لە ئێران لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى واچوو کردووە.

 

هاڤانا و تاران دوو هاوپەیمانى گەورەى یەکترى و دوو وڵاتى گەمارۆدراون لە لایەن ئەمریکاوە. هەرچەندە ئەمریکا فرۆشتنى دەرمان و خواردنى بەم دوو وڵاتە ئازاد و نەخستووەتە چوارچێوەى گەمارۆکانەوە، بەڵا ئەوان درۆ لەگەڵ گەلەکەى خۆیان دەکەن و وا نیشان دەدەن کە دەرمان و خۆراکیش گەمارۆى لەسەرە.

هەر ئەمە واى کردووە کە هەردوو وڵات هەر لە سەرەتاوە باسى بانگەشەى دروستکردنى ڤاکسێنى دژە ڤایرۆسى کۆڕۆنا بکەن و خامنەییش ڕاستەوخۆ بەکارهێنان و کڕینى ڤاکسێنە ئەمریکییەکەى بە یاساغ و حەرام و خیانەت هەژمار کرد. کوبا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دەیهەوێت هەموو دانیشتوانى وڵاتەکەى تا کۆتایی نیوەى یەکەمى ساڵى ٢٠٢١ى زایینى بە ڤاکسێنى تایبەتى خۆى بۆ دژى کۆڕۆنا لە خەڵک بدات. ئێرانیش مانگى ڕابردوو ڕاگەیاند کە تاقیکردنەوەکانى کۆتایی یەکەمین ڤاکسێنى خۆجێى دژە ڤایرۆسى کۆڕۆناى لەسەر مرۆڤ دەست پێ کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە کویا ئێستا ٤ ڤاکسێنى خستووەتە بوارى تاقیکردنەوەوە، بەڵام هیچیان لەسەر مرۆڤ تاقى نەکراونەتەوە.

کوبا و ئێران و کۆڕۆنا

ئەنستیتوى ڤاکسێنى "فینلای" لە کوبا دوانیوەڕۆژى هەینى گوتى ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئەنیستیتوتى "پاستور"ى ئێران کردووە بە مەبەستى هاوکارى لە تاقیکردنەوەى ڤاکسێنى "2Soberana  ". ئەم ئەنیستیتو کویاییە لە تویتەرەکەى خۆى بڵاوى کردەوە کە "ئەم هاوکارییەى نێوان هەردوو دەوڵەت دەتوانێت لە پەیوەندى بە ڤاکسێناسیۆن دژى ڤایرۆسى سارس و کۆڕۆناش بە خێراییەکى زۆرتر پێش بخرێت".

کوبا ڕایگەیاند کە چەندین وڵات سەبارەت بە کڕینى ڤاکسێنى دژە ڤایرۆسى کۆڕۆناکەیان خواستیان نیشان داوە، بەڵا یەکەمین ڕێککەوتننامە لەم بوارە لەگەڵ ئێرانیان واژوو کردووە. ڕاگەیاندنە ئێرانییەکانیش لە زمانى کیانوش جیهانپوورى بەرپرسێکى وەزارەتى تەندرووستى کۆمارى ئیسلامییەوە بڵاویان کردەوە کە ٥٠ هەزار خۆبەخش بەشدارى قۆناغى سێیەمى تاقیکردنەوەکان دەکەن.

محەمەد جەواد زەریفیش کە لە نۆڤەمبەر چووە هاڤانا، گوتى "کەوتوومەتە ژێر کاریگەرى دەستکەوتە بیۆتەکنۆلۆژییەکانى کوژا دژى ڤایرۆسى کۆڤید ١٩ و سەرم سووڕماوە لەم دەستکەوتانە".

ڤاکسێنى دژە کۆڕۆنا

خامنەییش لە وتارێکى تەلەڤزیۆنى گوتى: "هاتنى ڤاکسێنى دژە کۆڕۆنای ئەمریکى و بەریتانى بۆ ئێران یاساغە"، هەروەها تۆرڕە تۆڕى کۆمەڵایەتی تویتەریش تویتێکى خامنەیی کە بە زمانى ئینگلیسى گوتبووى ڤاکسێنى ئەمریکایی و بەریتانی مەمنووعە و بڕوایان پێى نییە، چ جاى ئەوەى بیانەوێت ئەم ڤاکسێنانە لەسەر ئێرانییەکان تاقى بکەنەوە، سڕییەوە لە تۆڕەکەى. تویتەر ئەم تویتەى خامنەیی بە "پێشێلکردنى یاساى ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە و بەتایبەت یاساى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆڤید ١٩ هەژمار کردووە و سڕیویەتەوە.

لە کاتى دبڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆڕۆنا تا ئێستا، چەندین وڵات هەوڵى دروستکردنى ڤاکسێنیان دژى ئەم ڤایرۆسە ئەنجام داوە و هەندێک وڵاتیش ڕایانگەیاند کە ڤاکسێنەکەیان دروست کردووە بەڵام لە نێو هەموو ڤاکسێنەکانى ڕوسیە و چین و کوبا و هەندێک وڵاتى دیکە، تەنیا ڤاکسێنى دروستکراوى کۆمپانیاکانى فایزەر و بونتەک لە لایەن ڕێکخراوى جیهانى تەندرووستییەوە پشتڕاست کراونەتەوە.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین زەرەرى پێ کەوتووە بە هۆى بڵاوبوونەوەى ئەم ڤایرۆسە، هەرچەندە دەوڵەتەکەى خۆى هاوکار بوو لە بڵاوکردنەوەى ڤایرۆسەکە. هەر بۆیەشە قسەکەى خامنەیی سەبارەت بە یاساغکردنى ڤاکسێنەکە زۆرترین کاردانەوەى توندى بە دواوە بوو لە دونیا و ڕۆژئاوا بە گشتى و نێوخۆى ئێران بەتایبەتى و کاربەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى ئێران زۆرترین ڕەخنەیان لەم ڕابەرى کۆمارى ئیسلامى گرت کە سەرەتا بە پێشێلکارى و شاردنەوەى ڤایرۆسەکە گیانى زۆرێک لە ئێرانییەکانى خستە مەترسى و هەزاران کەسى کردە قوربانى و ئێستاش بە نەهێشتنى هاتنى ڤاکسێنەکە دووبارە گیانى ملیۆنان کەس دەخاتە مەترسییەوە.

کوبا و ئێران و کۆڕۆنا ٢

ڕێکخراوى تەندرووستى جیهانیش ڕەخنەى توندى لە قسەکانى خامنەیی گرت کە نابێت ڤاکسێنەکە بەسیاسى بکات. مایکڵ ڕایان بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى بەرنامە تەنگەتاوێیەکانى رێکخراوى تەندرووستى جیهانى دژى ئەو قسانەى خامنەیی گوتى: "ڕێکخراوى تەندرووستى جیهانى چەندین جار پێداگرى کردووە کە نابێت کۆڕۆنا بە سیاسى بکرێت و ئێستایش دەیڵەینەوە تکایە پرسى ڤاکسێنەکە بەسیاسى مەکەن".

کۆمارى ئیىسلامى گیانى گەلانى ئێرانى بۆ گرنگ نییە و ئامادەیە ڤاکسێنى خۆى و کوبا لەسەر خەڵکى ئێران تاقى بکاتەوە کە کەس نازانێت چۆن دروست دەکرێت و ڕێکخراوى تەندرووستى جیهانى ڕەتى کردوونەتەوە، کەچى لە بەرامبەردا و لەبەر ڕقى سیاسى ڤاکسێنى ددانپێدانراوى هەموو دونیا ڕەت دەکاتەوە، ئێرانییەکانیش ئەمە بە گاڵتەکردن بە گیانى خۆیان دەزانن و بۆیە بەردەوامن لە بێزارى دەربڕین دژى ڕژێمەکەى خامنەیی.