بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

داهێنانی پزیشک:شێوەیەکی نوێی تاقیکاری خوێن ٥٠ جۆر شێرپەنجە دیاری دەکات

داهێنانی پزیشک:شێوەیەکی نوێی تاقیکاری خوێن ٥٠ جۆر شێرپەنجە دیاری دەکات
AvaToday caption
posted onMarch 31, 2020
noبۆچوون

 

توێژەرانی ئەو داهێنانە دەڵێن ئەو شێوە نوێیەی تاقیکاری خوێن ٥٠ جۆری شێرپەنجە و شوێنی سلولە سەرەتانیەکان بە وردبینی زۆرەوە دیاری دەکات. بە پێی ئەو توێژینەوە کە لە لایەن ناوەندی شێرپەنجەی دانا- فاربر و کلینیکی مایو ئەنجام دراوە، ئەو تاقیکاریە خوێنە نوێیە ئەو دەرفەتە دەخوڵقێنێ کە چەندین جۆری شێرپەنجەی مەترسیدار کە ناسینیان بە تاقیکاریەکانی دیکە ناکرێت لە قۆناغە سەرەتاییەکانی سەرهەڵدانیدا بناسرێت. ناسینی سلولە شێرپەنجەییەکان کاریگەری زۆری لەسەر ڕەوتی دەرمانەکان دەبێت.

بە گووتەی توێژەران کۆمەڵگەی ئاماری ئەو توێژینەوە هەزاران کەس بووە و بەو شێوە دەرئەنجامەماکانی زۆر جێگەی باوەڕتر دەبێت.ئەو شێوە نوێیەی تاقیکاری خوێن بەدوای ئەو ئاڵۆگۆڕانەیە کە لە دی ئێن ئای سلولە شێرپەنجەییە مردووەکان دێت کە لە کاتی تێکچوونی بافتەکانی دەچنە نێو خوێنەوە.

لەو توێژینەوەدا، توێژەران کەڵکیان لە شێوەیەکی نوێی تاقیکاری خوێن بۆ لێکۆڵینەوە لە دی ئێن ئای سلولە ئاسایی و شێرپەنجەییەکان کە دوای مردن دەچنە نێوخوێنەوە وەرگرتووە. خوێنی ٢٤٨٢ نەخۆشی شێرپەنجەیی و ٤٢٠٧ کەسی تەندرووست لەو توێژینەوەدا کاری لەسەر کراوە. 
نەخۆشەکانی ئەو توێژینەوە تووشبووی شێرپەنجەی سینگ، ڕێخۆڵە گەورە، مێری، زراو، میزەڵدان، مەعیدە، هێلکەدان، زمان، سییەکان، مەغزی یەسک، مولتیپل میلوما و پانکراس بوون.

جئوفری ئوکسنارد، یەکێک لە بەڕێوبەران و نووسەرانی ئەو توێژینەوە دەڵێ: ئەنجامەکانی ئێمە دەریدەخەن کە تاقیکاری دی ئێن ئای سلولە مردووەکان لە خوێندا دەتوانێ هاوکار بێت بۆ ناسینی گرووپێکی گەورەی شێرپەنجەکان لە هەموو قۆناغەکانی ئەو نەخۆشیەدا.

توێژینەوەکانی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەریدەخات، شێرپەنجە دووهەمین هۆکاری مردنەکان لە ئاستی جیهانە. دەرئەنجامی دوایین توێژینەوە جیهانیەکان دەریدەخات ٨ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس لە ساڵی ٢٠١٥ بەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجەوە گیانیان لە دەستداوە.