بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاڤاتودەى لە ماڵپەڕە ملیۆنییەکانى دونیایە

ئاڤاتودەى لە ماڵپەڕە ملیۆنییەکانى دونیایە
ماڵپەڕى ئاڤاتودەى لە ماوەى ٤ مانگدا نزیکەى ١٥٠ هەزار بینەرى زیاد کردووە
posted onNovember 1, 2018
noبۆچوون

 

تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى کە نزیک بە ساڵێکە دەستى کردووە بە بڵاوکردنەوەى هەواڵ و زانیارى لەسەر کوردستان و ئێران و دونیا، ئێستا بینەرێکەى زۆرى هەیە و بەمەیش بووەتە یەکێک لە ماڵپەڕە گەورەکانى دونیا بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست.

 

بەر لە ماوەیەک بڵاومان کردەوە کە هەموو کاناڵەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، ڕۆژانە زیاتر لە ١٣ ملیۆن بینەریان هەیە و بەمەیش یەکێکە لە پڕبینەرترینەکانى ئێران و کوردستان و لە ڕیزبەندى سەرتاسەرى ئێران لە یەک ژمارەییەکانە. بە پێى هەواڵە تایبەتەکانى لەسەر بەرپرسانى ئێران و دۆخى خەڵک، زۆرترین بینەرى هەیە و بەمەیش واى کردووە کە ڕۆژ لە دواى ڕۆژ بینەرى زیاتر بێتەوە.

ئێستاش ماڵپەڕى ئاڤاتودەى کە کەمتر لە ساڵێکە دامەزرێنراوە و بە هەر چوار زمانەکانى کوردى و فارسى و عەرەبی و ئینگلیزى هەواڵ و ڕاپۆرتەکانى بڵاو دەکاتەوە و بڕیار وایە زمانى تورکیشى پێوە زیاد بکرێت، لەبەر بینەرى زۆر کەوتووەتە نێو ڕیزبەندى ماڵپەڕەکانى دونیا و بە پێى ڕیزبەندییەکانى ئەلێکسا (www.alexa.com)، لە ١٨ جوڵاى (جۆزەردان) بۆ ١٨ى ئۆکتۆبەر (ڕەزبەر) ١٤٦هەزار و ٥١٩ بینەرى زیاد کردووە کە ئەمەیش واى کردووە بگاتە ئاستێکى بەرز لە دونیا.