بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران، چەقی باس و راوێژی ئەمەریکا، عەڕەبستان و ئیمارات

بە پێێ ڕاگەیێندراوی کۆشکی سپی، جێگرانی تەناهی نەتەوەیی ئەمەریکا، عەڕەبستان و ئیمارات لەسەر ڕۆڵ و کاریگەری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا ئاڵوگۆڕی بیر و ڕایان کرد.
بە پێێ ڕاگەیێندراوی کۆشکی سپی، جێگرانی تەناهی نەتەوەیی ئەمەریکا، عەڕەبستان و ئیمارات لەسەر ڕۆڵ و کاریگەری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا ئاڵوگۆڕی بیر و ڕایان کرد.
posted onMarch 29, 2018
noبۆچوون

لەو دانیشتنەدا کە هەر یەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، وەزارتی بەرگری و خەزێنەداری و کۆمەڵگای زانیاری ئامریکا ئامادەبوون کۆمەڵێک باسی وەک هەوڵی هاوبەشی وڵاتانی ناوبراو بۆ پێشگرتن لە دەستێوەردانە مەنفیەکانی ئێران لە ناوچەکەدا و هەروەها ئاکارە بزوێنەرەکانی کۆماری ئیسلامی گەنگەشە کران.

هەر بە پێێ ئەو ڕاگەیێندراوەی کۆشکی سپی جێگری وەزارەتی تەناهی نەتەوەیی ئەفغانستان لەو کۆبونەوەدا بەشدار بووە.

بەشدار بووانی ئەو کۆڕە رێککەوتون لەسەر ئەوەی لە دانیشتنەکانی داهاتویان دا هەوڵ بۆ بونیاد نانی کۆمەڵێک چوارچێوە بە مەبەستی کەم کردنەوەی مەترسی ناوچەیی و چێ کردنی ئاشتی بەردەوام و گەشەی ئابوری بدەن.

کۆشکی سپی وردەکاری زۆرتری لەوبارەوە بڵاو نەکردۆتەوە.