بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یەپەگە لە منبج: ترسمان لە تورکیا نییە

خەڵکى منبج: ئێمە لەوە دەترسین ئەردۆغان هێرش بکاتە سەر شارەکەمان
دانیشتوانی منبج کە پێکهاتوون لە کورد و عەرەب ٤٠٠،٠٠٠ کەسە. یەپەگە لە ساڵی ٢٠١٦ بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش منبجى ژێر دەستی داعش ئازاد کرد.
خەڵکى منبج: ئێمە لەوە دەترسین ئەردۆغان هێرش بکاتە سەر شارەکەمان
posted onMarch 29, 2018
noبۆچوون

 

ئاڤا تودەی - بە پێچەوانەی داگیرکردنی عەفرین لە لایەن تورکیا و هێزە جیهادییە هاوپەیمانەکانى ئەو وڵاتە کە بە هێزەکانی سوریای ئازاد ناسراون، هێزەکانی ئاسایشی ناوخو کە کوردن دەڵێن ئەوان لە ‌‌هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشکردنە سەر شارەکانی دیکەی رۆژئاوا و منبج ترسێکیان نییە.

ئەحمەد خدر، ئەندامی هێزی ئاسایشی ناوخوی هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) وتی "ئەردۆغان هەزار جار هەڕەشەی کردووە کە منبج دەگرێت، بەڵام ناتوانێت. ئەوکاتەى داعش لێرە بوو، ئەردۆغان لە کوێ بوو؟ بۆچی (ئەو کاتە) نەهات بۆ منبج؟ بۆچی هەڕەشەی لە داعش نەدەکرد؟ داعش بەرهەمی ئەردۆغانە. ئەوان (داعش) بەکرێگیراوی ئەردۆغانن."

ئەحمەد خەلەف هەروەها باسی لەوە کرد کە بە ئازادکردنی یەپەگە لە دەستی داعش، خەڵک پارێزراون و ناوچەکەش سەقامگیر بووە، "ئێمە خەڵکی منبجین و کوڕێ خەڵکی منبجین. هیچ پێویست بە هەڕەشە ناکات، بە فڕۆکە یان بێ فڕۆکە، بە هەر شێوازێک دەیهەوێت با بێت و ئێمەش لێرەین."

دانیشتوانی منبج کە پێکهاتوون لە کورد و عەرەب ٤٠٠،٠٠٠ کەسە. یەپەگە لە ساڵی ٢٠١٦ بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش منبجى ژێر دەستی داعش ئازاد کرد. سەبارەت بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمان لە منبج ئەحمەد خدر وتی " بە دڵنیاییەوە هێزەکانی هاوپەیمانان لێرە دەبن، ئەوان (هێزەکانی هاوپەیمان) هەر ئەو جۆرە کە یارمەتی ئێمەیان دا کە ئەو ناوچانە لە ژێر دەستی داعش رزگار بکەین، هەر بەو جۆرەش لە بەرامبەر ئەردۆغانیش یارمەتیمان دەدەن. ئێمە ئەو توانایەمان هەیە کە ئەردۆغان و داعش و هێزەکانی سوریای ئازاد شکست پێ بهێنین. هەرکات ئەوان دەیانهەوێت بێن، ئێمە ئامادەین، ئێمە و هێزەکانی هاوپەێمانان ئامادەین."

بەڵام هەڕەشەکانی تورکیا کاریگەری لە سەر دانیشتوانی منبج هەبووە، خەڵکی منبج دەڵێن" بە دڵنیاییەوە ئێمە ترساوین. خەڵک لە بەجێهێشتنی ماڵ و وەتەنی خۆیان ترساون. ئێمە لەوە دەترسین کە ئەردۆغان بەیانی لێرە بێت."

هێرشی تورکیا بۆ سەر منبج بە بیانوی هەبوونی یەپەگە  دەتوانێت رووبەڕووبوونەوەی تورکیا و ئەمەریکا کە هەردووکیان ئەندامی ناتۆن لێبکەوێتەوە، چونکە بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش لە منبجە و ئەمەریکاش دەڵێت ئەم شارە چۆڵ ناکات.

 

سەرچاوە: AP