بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بۆچى ئیتلاعاتى سنە دەیهەوێت دەستدرێژیکردنە سەر کچە قوتابییەکە بشارێتەوە.؟!

چرا اطلاعات سنندج می خواهد تجاوز بە کودک دبستانی را مخفی کند؟!
posted onOctober 10, 2018
noبۆچوون

دونیا وەیسى، کچێکى ٧ ساڵانى پۆلى یەکەمە و خەڵکى گوندى گەرماشى شارى سنەیە کە دەستدرێژى سێکسى کراوەتە سەر و کوژراوە.

ئیتلاعاتى سنە سیناریۆیەکى درۆیینى داناوە بۆ ئەوەى کارەساتەکە بشارێتەوە و هۆکارى مردنى کچەکەى کردووەتە ڕووخانى دیوارى قوتابخانەکەى.

بە پێى ئەو بەڵگانەى کە دەست تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى کەوتووە، پزیشکى توێکارى شارى سنە ئاگادارى ئەم بابەتە بووە، بەڵام لەسەر قسە و هەڕەشەى بەرپرسانى ئیتلاعاتى شارەکە، نەیانتوانیوە حەقیقەتەکە ئاشکرا و بە ڕاگەیاندنى بکەن. بنەماڵەکەى دونیا وەیسیش کە لە گوند نیشتەجێن و بارى داراییان باش نییە، بە هەڕەشەى ئیتلاعات بێدەنگەیان لێ کردووە.

ئاڤاتودەى لە خەڵکى سنە خوازیارە بەرامبەر ئەم تاوانەى ئیتلاعاتى سنە بێدەنگ نەبن و بە بڵاوکردنەوەى هەواڵەکە ناچاریان بکەن بێنە گۆ. پێشتر ئاڤاتودەى بەڵگەى کوشتنى دکتۆر فاروق ئیقلیمى بڵاو کردبووەوە. ئیتلاعاتى شارى سنە بە شێوەى مافیایی کار دەکات و تاوانى چەکدار و سیخووڕەکانى خۆى بە پاڵەپەستۆخستنەسەر پزیشکى قانوونى دەشارێتەوە!

ئاڤاتودەى داواى لە سەید ئەحسن عەلەوى و مەهدى فەرشادیان نوێنەرى پەرلەمان خوازیارە بەلانى کەمەوە لەمبارەوە ئەرک و بەرپرسیاریەتى خۆیان ئەنجام بدەن و لەبرى هاوکاریکردنى سیناریۆکەى ئیتلاعات و چیرۆکى درۆیینى ڕووخانى دیوارى قوتابخانە، ڕێگە نەدەن دەستە شاراوەکانى ئیتلاعاتى سنە، کارەسات و تاوانى دونیا وەیسى بێ هیچ سزا و وەڵامدانەوەیەک سەرپۆش و بشاردرێتەوە.