بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

زارا محەمەدی بە پێکەنینەوە چووە دادگا و بە پێکەنینەوە هاتە دەر!

زارا محەمەدی بە پێکەنینەوە چووە دادگا و بە پێکەنینەوە هاتە دەر!
AvaToday caption
posted onSeptember 25, 2019
noبۆچوون

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ٣ ڕەزبەر و لە کەشێکی تەواو ئەمنیەتیدا، کچەچالاکڤانی مەدەنی کورد و بەرپرسی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، برایە لقی دووی دادگای سنە.

 

شایەتحاڵان باسیان لەوە کردووە کە لە کاتی بردنی زارا بۆ دادگا چواردەورەی دادگا بە هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان تەنرا بوو و لە نێو بینای دادگا پێنج کەس چاوەدێری زارایان دەکرد.

هەر بە پێی قسەی شایەتحاڵان لەگەڵ ئەوەی زارا زیاتر لە ٤ مانگ لە ژێر ئەشکەنجە و ئازاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەدا بووە بەڵام بە باوەڕ و ورەیەکی قایم و بێ ترس لە دامودەزگا سەرکوتکەر و دژە کوردەکانى کۆماری ئیسلامی بە پێکەنینەوە چووەتە ژووری دادگا و بە پێکەنینەوە هاتووەتە دەرێ.

پشتیوانیکردن لە زارا محەمەدی ئەرکی هەر تاکێکی کوردە.