بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سیستان و بەلوچستان ڕوو لە وێرانبوونە

سیستان و بەلوچستان ڕوو لە وێرانبوونە
.
لەبەر چاوی کۆماری ئیسلامی بەلوچستان بەرەو وێرانبوون دەچێت و ئاوڕی لێ نادا
posted onSeptember 25, 2018
noبۆچوون

 

تۆز و خۆڵ و بێ ئاوی بڕستی لە خەڵکی سیستان و بەلوچستان بڕیوە و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئاوڕ لەو خەڵکە هەژارە نادەنەوە.

 

زۆربەی دێهاتەکانی سیستان و بەلوچستان ماڵەکانیان چۆڵ بووە و ئیدی ئەو ناوچانە کە ڕۆژگاڕێک جێگای حەسانەوەی خەڵکانێک بوون کە وەڕزێڕی و ئاژەڵداری و ڕاوکردنی ماسی پێشەیان بوو کەسی تێدا نەماوە.

 

خەڵکی لەبەر بێ ئاوی و خۆڵبارین شوێنی ژیانیان جێ دێڵن

لە گووندی کەهەک هەڵکەوتوو لە شارستانی هیرمەند کە پێشووتر زیاتر لە ٣٠٠ بنەماڵەی لێ دەژیا ئێستا زیاتر لە نێوەی کۆچیان کردووە و خاوەنەکانیان بەرەو قەزوین و تاکستان و تاران ڕۆیشتوون. کەسێکی خەڵکی ئەو ناوچانە کە لەگەڵ هەواڵدەری ئیلنا چاوپێکەوتنی کردووە دەڵێ خەڵکی ئەو ناوچە ڕاوی ماسییان دەکرد لە چۆمی هیرمەند و دوای ئەوەی ئەو چۆمە ویشک بووە ئەوانیش بێکار بوون و بە ناچاری ئەو ناوچەیان جێهێشتووە.

 

لە ترسی ڕەشەبا خەڵک ناوێرن منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە

بە هۆی هاتنی ڕەشەبا و لێونبوونی ڕێگە خەڵکی سیستان و بەلوچستان ناوێرن منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە و دەڵێن ئەگەر منداڵەکانمان بە هۆی تۆز و خۆڵ تووشی نەخۆشی بن ئەوە پوڵی ئەوەمان نییە منداڵەکانمان ببەینە نەخۆشخانە لە کاتێکدا تەنیا داهاتی  ئێمە یارانەیە کە ناتوانین فەردەیەکی ئاردی پێ بکڕین.

 

لاى خەڵکی بەلوچستان ئاشکرا بووە، دروشمی سنوورپارێزانی بە غیرەت تەنیا هەڵخەڵەتاندیانە

شارومەندێکی بەلوچ بە ئیلنا دەڵێ ئێمە سنوور دەپارێزین بەڵام خۆ ناکرێت هەموو بەدبەختی و ناخۆشییەکان بە نەسیبی ئێمە بێت. تەنیا لە ماوەیەکی کەم دا سێ چوار ژن لە کاتی هەڵێنجانی ئاو لە چاڵاو منداڵەکانیان لەبەر چووە و لە زگیان دا دەمرێت. دەشڵێ قایم مەقام گووتبووی مانگانە ١٥٠٠٠٠ تمەن پوڵ دەدات بە خەڵکی ئەو ناوچانە بەڵام تا ئێستا یەک تمەنیشیان پێ نەداوین و بێ ئاوی بڕستی لێ بڕیوین و ئەگەر دۆخەکە هەرئاوا بچێتە پێش ئەوە بە یەکجاری ئێرە چۆڵ دەکەین و ئێمەش دەڕۆین.

 

بەشی زۆری منداڵانی ئەو ناوچەیە نەخۆشن

زۆربەی ماڵەکانی گووندەکانی سیستان و بەلوچستان ٣ بۆ ٥ نەخۆشی تالاسیمایان هەیە کە هەمویان منداڵن و ساڵانە لانیکەم  ١٧٠ حاڵەتی لەدایکبوونی منداڵانی تووشبوی تالاسیما لەو ناوچانە تۆمار دەکرێت.