بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لاپەڕەی فەرمی قاسم سولەیمانى لە ئیسنتاگرام داخرا

لاپەڕەی فەرمی قاسم سولەیمانى لە ئیسنتاگرام داخرا
AvaToday caption
posted onApril 16, 2019
noبۆچوون

 

ڕۆژێک دوای دانانی فەڕمی سوپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییە دەرەکییەکانی ئەمریکا، لاپەڕەی فەرمی قاسم سولەیمانى لە ئینستاگرام بەیانی ڕۆژی سێشەمە ٢٧ خاکەلێوە داخرا.

 

ئەوە یەکەمین جار نییە لاپەڕەی ئینستاگرامی قاسم سولەیمانى لە ئینستاگرام دادەخرێت و پێشتریش چەندین جار لاپەڕەی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی دژ لەگەڵ یاساکانی ئێنستاگرام داخراوە. تا ئێستا بە فەرمی لە لایەن ئینستاگرامەوە ڕانەگەیێنراوە کە هۆکاری داخرانی لاپەڕەی قاسم سولەیمانى چییە، بەڵام هێندێک لە بەکاربەرانی نیزیک لە سوپای پاسداران هۆکاری ئەو کارەیان گەڕاندووەتەوە بۆ بە تیرۆریستناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکا.

ئەگەرچی لە پێشترەوە قاسم سلێمانی لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە. دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە ١٩ خاکەلێوە لە ڕاگەیەندراوێکدا بە فەڕمی سوپای پاسدارانی خستی لیستی تیرۆرەوە و ناوی سوپا ڕۆژی ڕابڕدوو ٢٦ خاکەلێوە بە فەرمی لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان زیاد بوو. لە ڕۆژانی ڕابڕدوودا جان بۆڵتن ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا، قاسم سولەیمانى فەرماندەی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی بە مەترسیدارترین کەس لە جیهاندا ناوبرد و گووتبوی نابێ بە چاوی کەم لە سوپای پاسداران و سوپای قودس بڕوانین.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فاکس نیوز گووتبوی لە ڕوانگەی ئەو هیچ جیاوازییەک لە نێوان قاسم سولەیمانى و ئەبوبەکر بەغدادی نییە و هەردووکیان تیرۆریستن.

دواى سولەیمانى، نۆرە گەیشتە سەر لاپەڕەى عیزەتوڵا زرغامى ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى فەزاى مەجازى و بەم زووانە شاهیدى داخستنى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى سەران و فەرماندە و بەرپرسەکانى دیکەى کۆمارى ئیسلامى دەبینەوە!