بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سویس دەبێتە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا

سویس دەبێتە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا
AvaToday caption
posted onApril 6, 2019
noبۆچوون

 

ئەمریکا و سویس ڕۆژی هەینی ڕێککەوتننامەیەکیان واژوو کردووە کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە سویس پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگرێتە ئەستۆى خۆى.

 

هاوکات بە واژووکردنی ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن وەزیری دەرەوەی سوئیس و باڵیۆزی ئەمریکا لە "بێرن" دەوڵەتی سوئیس بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کرد جێبەجێکردنى ئەو ڕێککەوتنە بە ئامانجی نێونجیگەری لە نێوان واشنتۆن و کاراکاس دەبێ و دەتوانێ ئاستی کێشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کەم بکاتەوە و لەو ڕووەوە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی سەقامگیری لە ئەمریکای باشوور.

پێوەندی نێوان ڤەنزوێلا و ئەمریکا بە هۆی بە فەڕمی ناسینی ڕێبەری دژبەرانی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرکۆماری ڤەنزۆئێلا لە دوو مانگ لەوە پێشەوە پچڕاوە. ئەمریکا و دەیان وڵاتی ئەوروپایی وێڕای پشتیوانی کردن لە خوان گوایدۆ، ڕێبەری دژبەرانی مادۆرۆ ناوبراویان وەک سەرکۆماری کاتی ڤەنزوێلا بە فەرمی ناسیوە و پشتیوانی ناوبراویان کردووە بۆ بەڕیوەبردنی هەڵبژاردنی ئازاد.

خۆپێشاندان لە ڤەنزوێلا

ئەو هەوڵەی ئەمریکا کە بووە هۆی توڕەبوونی مادۆرۆ و هاوپەیمانەکانی، وای کرد ڕوسیە بە ناردنی فڕۆکەی شەڕکەر و هێزی نیزامی ڕێگری بکات لە ڕووخانی ڕژیمی مادۆرۆ. لە وەها بارودۆخێکدا سویس هەوڵ دەدات ئەنجامدانی کاری کونسوڵییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا بە ئەستۆ بگرێت. ئەو بەرپرسایەتییەی کە لە بەرامبەر ئێران و ئەمریکا و پێشتر لە نێوان ئەمریکا و کوبا بە ئەستۆوەوە گرتبوو.

هەڵبەت واژووکردن و جێبەجێکردنى ئەو ڕێککەوتننامەیەى نێوان سویس و ئەمریکا، پەیوەستە بەوەی مادۆرۆ سویس وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە فەڕمی بناسێت.