بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

ئەمریکا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
AvaToday caption
posted onApril 6, 2019
noبۆچوون

 

هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زمان سێ دەسەڵاتدارای ئەمریکایی ڕایگەیاند واشنتۆن بە زویی سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە. فەلاحەت پیشە دەڵێ لە ئەگەری ئەو کارەدا ئێران هێزە نیزامییەکانی ئەمریکا وەک داعش چاو لێدەکات.

 

گریمانەى دانانی سوپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا، ماوەیەکی زۆرە مشتومڕی لەسەرە. هەواڵدەری ڕۆیتەر ڕۆژی شەممە ١٦ خاکەلێوە بڵاوی کردووەتەوە سێ دەسەڵاتدرای ئەمریکایی گوتویانە ئەو کارە بە زوویی ئەنجام دەدرێت. دەسەڵاتدارانی ئەمریکایی کە ناوەکەیان بڵاو نەکراوەتەوە ڕۆژی هەینی بە هەواڵدەری ڕۆیتەرزیان گووتوە ڕاگەیاندنی فەرمی ئەوەی سوپای پاسداران دەخرێتە لیستەی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە ١٨ خاکەلێوە ڕادەگەیێندرێت.

بە پێی ڕاپۆڕتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" سەرچاوی ئەو هەواڵەی گەڕاندۆتەوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەڵام بەرپرسانی ئەو وەزارەتخانە و کۆشکی سپی لە پشتڕاستکردنەوە و و درۆخستنەوەی خۆیان بواردووە.