بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەسەڵاتدارانی ئێران بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر لافاوەکەی ئێران بە فیتنە دەزانن

دەسەڵاتدارانی ئێران بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر لافاوەکەی ئێران بە فیتنە دەزانن
AvaToday caption
posted onMarch 30, 2019
noبۆچوون

 

لوتفوڵا دژکام پێشنوێژی نوێژی هەینی شیراز لە نمایشی هەینی ئەو شارە بە ئاماژەدان بە هاتنی لافاو لە شوێنی جیاجیای ئێران گووتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر لافاو و و زانیاری درۆ دەبێتە هۆی فیتنە.

 

دژکام هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو میدیایە نەدا کە مەبەستیەتی و هەواڵەکانی دەبێتە هۆی فیتنە بەڵام گووتی ئەو میدیایەی فەزا بۆ میدیای بێگانە بکاتەوە لە تاقیکاریدا سەرکەوتوو نەبووە. ئەوە بۆ جاری چەندەمە لە ڕۆژانی ڕابڕدوو و دوای هاتنی لافاو لە هێندێک ناوچەی ئێران کە هۆشداری دەدرێت لەمەڕ بڵاوکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە کارەساتی لافاو لە ئێران.

پێشتر محەمەد جەعفەر مونتەزیری دادوەری گشتی ئێران و جەواد جاوید نیا جێگری دادوەری گشتی ئێران هۆشداری هاوشێوەیان دابوو. جێگری دادوەری گشتی ئێران بۆ کاروباری تۆرە کۆمەڵایەتییەکان گووتبووی ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبینەوە هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە.

شایانی باسە ڕێکخراوی هاریکاری و ڕزگارکردنی هیلالی ئەحمەری ئێران ڕۆژی هەینی ٩ خاکەلێوە ئاماری کوژراوانی لافاوی لە ئێران ٤٥ کەس ڕاگەیاند بوو و هەروەها زیاتر لە ٣٠٠ کەس بریندار بوون.