بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چاکسازییەکانی بن سەلمان بەردەوامە

چاکسازییەکانی بن سەلمان بەردەوامە
AvaToday caption
posted onMarch 24, 2019
noبۆچوون

 

عادل ئەلکەلبانی پێشنوێژی پێشووی مەسجدوئەلحەرامی مەکە لە دیمانەیەکدا دەگەڵ کاناڵی ئێم.بی.سی عەرەبستان گووتی "شێعەکان و زانایانی عەرەبستان و کەسێک کە (لا الە الا اللە) بڵێ و قیبلەی ئێمەی قەبوڵ بێت کافر نییە، ژنان دەتوانن بەبێ مەحرەم سەفەر بکەن و تەنانەت بچن بۆ ئەمریکا".

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی بۆچوونی گۆڕاوە گووتی "دابنێن قسەیەکم کرد و دواتر قسەکەم وەرگرتەوە، کێشەیەکی هەیە؟ سەرەتا گۆرانیگووتنم پێ حەرام بوو و ئێستا بۆچوونم گۆڕاوە".

ئەلکەلبانی هیوای خواست کۆمەڵگەی عەرەبستانی سعودی بگاتە ئەو ئاستە لە پێشکەوتن کە بۆچوونی نوێی تێدا قەبوڵ بکرێت. دوای هاتنە سەر کاری محەمەد بن سەلمان لە عەرەبستان کۆمەڵێک چاکسازی لەو وڵاتەدا دەستی پێ کرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

چاندنی دار لە جێگەی قوربانیکردنی ئاژەلان لە جەژنی قوربان، ئیزندانی ژنان بۆ لێخوڕینى ئۆتۆمبێل لە نمونەی چاکسازییەکانی بن سەلمانن.