بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەو ئەفسەرە ئیسرائیلییەی ئادۆلف ئایشمەنی گرت گیانی لە دەست دا

ئەو ئەفسەرە ئیسرائیلییەی ئادۆلف ئایشمەنی گرت گیانی لە دەست دا
AvaToday caption
posted onMarch 24, 2019
noبۆچوون

 

ڕافی ئیتان ، ئەفسەری پێشووی موساد کە بەڕێوەبردنی چالاکی هێزەکانی ئیسرائیلی بۆ قۆڵبەستکردنی ئادۆلف ئایشمەن لە ئارژانتینی لەسەر شان بوو لە تەمەنی ٩٢ ساڵەییدا مرد.

 

ئادۆلف ئایشمەن یەکێک لە دامەزرێنەرانی دەزگای سیخوڕی ئیسرائیل، ساڵی ١٩٦٠ زایینی هاوڕێ لەگەڵ گروپێکی هەشت کەسی لە هێزەکانی ئیسرائیل سەردانی ئاڕژانتینی کرد و ئایشمەنیان بەرەو ئیسرائیل ڕفاند. ئایشمەن ئەفسەری پلە بەرزی نازییەکانی ئاڵمان یەکێک لە ئەندازیاری سەرەکی هۆڵۆکۆستە کە تێیدا ٦ ملیۆن یەهودی لە ئەڵمان کوژران. دادگای گشتی ئیسرائیل ساڵی ١٩٦٢ ئایشمەنی بە تاوانبار ناسی و لە سێدارە درا.

ڕافی ئیتان ئەفسەری پێشووی موساد

ڕافی ئیتان ئەفسەری پێشووی موساد

نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا بە بۆنەی گیانلەدەستدانی ڕافی ئیتان ناوبراوی بە هاوڕییەکی نیزیک و قارەمانی دەزەگای سیخوڕی ئیسرائیل ناودێر کرد. ڕێئۆن ڕیولین سەرکۆماری ئیسرائیل سەبارەت بە مەرگی ئیتان گووتویەتی: ئەو خەباتکار هاتبووە دونیا، خەباتکارێک کە ئەو ڕێگەی باوەڕی پێ بوو و خەباتی بۆ کرد قەت بە جێی نەهێشت. ڕافی ئیتان ساڵی ١٩٢٦ لە کیبۆتس لە بنەماڵەیەکەی کۆچبەری ڕووس لە دایک بوو و لە شاری ڕامات هاشارون لە باکوری تەل ئاویو گەورە بوو.

​​​​​​​ئادۆلف ئایشمەن

ئادۆلف ئایشمەن

ناوبراو لە شەڕی عەڕەب و ئیسرائیل لە سالی ١٩٤٨ بریندار بوو و دوای کۆتایی ئەرکەکەی لە ئەڕتەش پەیوەستی دەزگای سیخوڕی نێوخۆی ئیسرائیل ناسراو بە شاباک بوو و تا ئەو جێگەیە گەشەی کرد کە توانی ببێتە بەرپرسی چالاکی ناوەندی شاباک وموساد، واتە بەشی دەرەکی دەزگای سیخوری ئیسرائییل. موساد لە ڕێگەی دادگایەک لە ڕۆژئاوای ئاڵمان زانیاری بە دەست گەیشت کە ئادۆلف ئایشمەن زیندوویە و لە ئارژانتین خۆی حەشار داوە. بەو شێوە چالاکی دیتنەوە و قۆڵبەستکردنی ئایشمەن بە ڕێبەری ڕافی ئیتان و پشتبەستن بە بەڵگەی نەهێنی کە ئەمریکا پێی دابوون، دەستی پێ کرد.

ڕافی ئیتان لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٦ تا ٢٠٠٩ی میلادی وەک نوێنەر لە پەڕلەمانی ئیسرائیل کاری کرد و دواتر بووە وەزیری کاروباری خانەنشینکراوان.

​​​​​​​