بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی چاکسازی تێدا ناکرێت

کۆماری ئیسلامی چاکسازی تێدا ناکرێت
AvaToday caption
خەڵکی ئێران لە هەژاریدا دەژین، بەڵام کۆماری ئیسلامی ساڵانە ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ کاری تیرۆریستی پارە دەداتە حیزبوڵای لوبنان
posted onMarch 23, 2019
noبۆچوون

 

برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ئاشکرای کرد گەمارۆکانی واشنتۆن بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەى کە کۆماری ئیسلامی نەتوانێت وەک جاران هاوکاری حیزبووڵای لوبنان بکات. هۆک بە هەڵسەنگاندنی داهاتی چەکدارێکی حیزبوڵا لەگەڵ ئەندامێکی تیمە ئاگرکوژێنەوەکانی ئێران گووتی "ئەو پارەیەى کە چەکدارێکی حیزبوڵا وەریدەگرێ زۆر زۆرترە لەو مووچەیەى کە مانگانەی ئەندامێکی تیمە ئاگرکوژێنەوەکانی ئێران وەری دەگرێت".

هۆک ئاماژەدان بە ڤیدیۆیەکی حەسەن نەسروڵا کە داوای لە لاینگرانی خۆی کردبوو هاوکاری ماڵی حیزبوڵا بکەن، گووتی "ئێمە نیشانەکانی ئەو گوشارانە دەبینین و چاومان لەسەر ئەوەیە کە ڕێبەری حیزبوڵا داوا لە خەڵکی دەکات سەدەقە بەو ڕێکخراوەیە بکەن"، هۆک هەروەها باسی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی بە حوسییەکانی یەمەنی کرد و گووتی ئەو کارانەی ئێران دەیکات زۆر زۆرترە لەوەی لە میدیاکاندا لەسەری بڵاو دەبێتەوە. لە چل ساڵی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی سەدان ملیۆن دۆلاری داوەتە حوسییەکانی یەمەن.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە هەڵاواردن دژی شێعەکانی ئێران گووتی: حوسییەکان بە خراپی بە کار هێنراون و حوسییەکانی ئێران واتە "زەیدییەکان" کە ئێران لە یەمەن هاوکاریان دەکات لە ئێران تووشی هەڵاواردن دەبنەوە.