بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ناڕەزایەتی خەڵکی غەزە بە زیادکردنی باج و قۆڵبەستکردنی چوار ناڕازی فەلەستینی

ناڕەزایەتی خەڵکی غەزە بە زیادکردنی باج و قۆڵبەستکردنی چوار ناڕازی فەلەستینی
AvaToday caption
posted onMarch 18, 2019
noبۆچوون

 

لە کاتێکدا خۆپێشاندانی خەڵکی غەزە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە زیادکردنی باجەکان ڕۆژی پێنجشەممە درێژەی هەبوو گرووپە فەلەستینییەکانی پارێزەرانی مافی مرۆڤ باس لە قۆڵبەستکرانی چوار چالاکی مەدەنی دەکەن.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ئاسۆشێتد پرێس لە سێیەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکاندا سەدان کەس لە دانیشتووانی غەزە ڕژانە سەر شەقامەکان و دیمەن و ڤیدیۆکانی  بڵاو بووە لەو خۆپێشاندانە نیشانی دەدەن کە هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی ناڕازییان بووەنەوە و تەقەی ئاسمانی بەسەر خەڵکدا دەکەن. ئەفیر گندلمەن لە وتەبێژانی بنیامین نەتانیاهۆ وەک کاردانەوەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ناڕازییانی غەزە وێرای بڵاوکردنەوەی دیمەنەکانی سەرکووتی خەڵک نووسی "ئەوەیە ژیان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی تیرۆریستی حەماس".

لە درێژەی تویتەکەیدا نووسیویەتی: خەڵکی غەزە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە ژیانی پڕ لە ناخۆشی خۆیان لە ژێر دەسەڵاتی حەماس ڕژاونەتە شەقامەکان و تیرۆریستەکانی حەماس دەسڕێژی فیشەکیان لێدەکەن.

بە پێی ڕاپۆڕتەکان و ئەو دیمەنانەی بڵاو بووەتەوە هێزە ئەمنیەکانی حەماس بە ئاقاری سەرکوتی خۆپێشاندەران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کۆمەڵیک لە دانیشتووانی غەزە و چوار چالاکی فەلەستینیان قۆڵبەست کردووە. کۆنتڕۆلی لێواری غەزە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە دەستی حەماس دایە. ئەو ناوچەیە زیاتر لە ١٠ ساڵە لە لایەن ئیسرایل و میسر گەمارۆی خراوەتە سەر.

سەرەڕای ئەوانە حەماس کێشەی لە گەڵ ڕێکخستنی خۆبەڕێوەبەری کەرانەی باختەری هەیە.