بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خۆپێشاندانی هەزاران لاینگری ژینگە لە پاریس

خۆپێشاندانی هەزاران لاینگری ژینگە لە پاریس
AvaToday caption
posted onMarch 18, 2019
noبۆچوون

 

پەنجا هەزار کەس لە لاینگرانی ژینگە لە هەڵمەتێکدا بە ناوی "ڕێپێوانی سەدە" لە پاریس خۆپێشاندانیان کرد. ڕۆژی شەممە ٢٥ ڕەشەمە لە کاتێکدا شەقامی شانزەلیزە پڕ بوو لە ناڕازییانی ناسراو بە پەستەک زەردەکان ژمارەیەکی زۆرتر لە شارۆمەندانی فەڕانسە لە ڕێپێوانێکی هێمنانەدا داوایان لە دەوڵەت کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەرمبوونی گۆی زەوی هەوڵی جدیتر لە خۆی نیشان بدات.

 

بەڕێوەبەرانی ئەو خۆپێشاندانە بە هەڵگڕتنی پلاکارد و دانی درووشم هۆشداریان دا لەمەڕ لەنێوبردنی پێداویستییەکانی ژیان لەسەر گۆی زەوی. کۆمەڵێک گرووپی لاینگری ژینگە لە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی پاریس بە تایبەت لە مەیدانی ترۆکادر و پارکی مۆنسۆ بەرەو شوێنی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکە ڕۆیشتن و تەنانەت ژمارەیەک لە ناڕازییە پەستەک زەردەکان پەیوەستیان بوون.

ئامانجی سەرەکی ئەو خۆپێشاندانە ناڕەزایەتی بوو بەرامبەر بێکردەوەیی و خەمساردی دەوڵەتی ئیمانوێل ماکڕۆن بەرامبەر پیسبوونی ژینگە، گەرمبوونی گۆی زەوی و بەرهەمهێنانی زۆری دوانە ئۆکسیدی کاربۆن. ژمارەیەک لە دەسەڵاتدارانی دەوڵەت و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان بە تایبەت هیدالگۆ بەشدارییان تێدا کرد.

هەروەها ڕۆژی هەینی دەیان هەزار قوتابی و شارۆمەندی دیکەی پاریس لە خۆپێشاندانی پاراستنی ژینگەدا بەشداریان کرد.

خۆپێشاندان