بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مۆسکۆ هەڕەشەی توڵەکردنەوە دەکات

مۆسکۆ هەڕەشەی توڵەکردنەوە دەکات
AvaToday caption
posted onMarch 17, 2019
noبۆچوون

 

یەکیەتی ئەوروپا ڕۆژی ڕابردوو هەشت دەسەڵاتداری ڕووسی بە لیستی ڕەشی خۆی زیادە کرد و گەمارۆی خستنە سەر. لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە ڕۆژی ٢٥ ڕەشەمە بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بە نیشانەی کاردانەوە بەو بڕیاڕە نوێیەی ئەوروپا گووتی: لایەنی ڕووسی ئەو هەوڵە نادۆستانەی ئەوروپا بێ وەڵام ناهێلێتەوە.

 

گەمارۆکانی یەکیەتی ئەوروپا دژی ڕووسیە لە پێنجەمین ساڵیادی داگیرکردنی دورگەی کڕیمەیە لە لایەن ڕووسیە و ئەو کارە بە هاوئاهەنگی ئەمریکا و کانادا ئەنجام دراوە. دەسەڵاتدارانی ئەوروپایی دەڵێن ئەو گەمارۆیانە بە هۆی هێرش بۆ سەر سێ کەشتی ئۆکراینی و داگیرکردنی دوورگەی کڕیمەیە لە لایەن ڕووسیە. بە پێی بانگەشەی دەسەڵاتدارانی ئەوروپایی ئەو کەسانەی گەمارۆیان خراوەتە سەر دەسەڵاتدارانی ئەمنی و فەرماندە نیزامییەکانی ڕووسیەن کە هۆشداریان دابووە کەشتییە ئۆکرانییەکان.

بە پێی بڕیاڕی ئەو گەمارۆیە ئەو کەسانەی ئیزنی چوونە ژوور بۆ وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپایان نابێ و سامانی ئەو کەسانە لەو وڵاتانە دەستی بەسەردا دەگیرێت. لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە بانگەشەی ئەوروپا لەمەڕ پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەنابردن بۆ زۆر لە لایەن ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕاستییەکان کۆک نییە.

لە درێژەدا هاتووە ئەو هۆکارەی هاووڵاتیانى ئێمە بە هۆی کەوتوونە بەر گەمارۆ نیشاندەری ڕقی ئەوروپایە لە ئێمە و ئەو کەسانە تەنیا خەریکی کاری ئاسایی خۆیان بوون. بەو بڕیاڕە نوێیەی یەکیەتی ئەوروپا ژمارەی هاووڵاتیانى ڕووسیە کە گەمارۆیان لەسەرە گەیشتە ١٧٠ کەس و ٤٤ دامەزراوە.