بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

میسال ئالووسى بۆ ئاڤاتودەى: گەلى ئێران متمانەى بە ڕوحانى و ڕژێمەکەى نەماوە

میسال ئالووسى بۆ ئاڤاتودەى: گەلى ئێران متمانەى بە ڕوحانى و ڕژێمەکەى نەماوە
AvaToday caption
posted onMarch 12, 2019
noبۆچوون

 

لە سەروبەندى سەردانەکەى حەسەن ڕوحانى  سەرکۆمارى ئێران بۆ عێراق، تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گفتوگۆیەکى لەگەڵ میسال ئالووسى پەرلەمانتارى پێشووى پەرلەمانى عێراق ئەنجام دا.

 

ئالووسى، هاتنەکەى ڕوحانى لەم سەروبەندەدا بە چەند ئامانجێک بەستووەتەوە کە یەکێک لەو ئامانجانە "دەرخستنى تواناى کۆمارى ئیسلامییە لەسەر پرسەکانى ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست.

ئەم ئەندام پەرلەمانى پێشووى عێراق گوتیشى "ئامانجی دووهەمیش؛ شکاندن و پێچینەوەو دەستکاریکردنى سزا نێودەوڵەتییەکانە لەسەر ڕژێمى ئێران"، بەوەى کە عێراق وەک ناوەندێک بەکار بهێنێت بۆ دەورلێدانەوەى گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى.

ئالووسى ١

 سێیەم ئامانجیش کە میسال ئالووسى باسى لێوە کردووە، "هەوڵدانێکە بۆ هەستپێکردنى هەڵوێستى ئەمەریکا و چوونە نێو دانووستاندنێکى نوێ".

میسال ئالووسى بە ئاڤاتودەى گوت "با شتێکتان پێ بڵێم، ئێران و رژێمی ئێران و پیاوانى ئەو رژێمەش دەڵێن، ئەوان دەسەڵاتداریەتى چوار پایتەختى عەرەبی بەدەستەوە دەگرن، ئەمەش پەیامێکە بۆ ئەمریکییەکان، بەو مانایەى کە دەیانەوێت لەسەر چوار پایتەختى عەرەبی دانووستاندن لەگەڵ ئەمریکا بکەن. من سوپاسی سەرۆک ترامپ، ئیدارەى ئەمریکاو کۆنگرێسى ئەمریکا بکەم کە ئامانجە مەترسییەکانى رژێمى ئێران ومەترسییە گەورەکانى ئەو وڵاتەیان دیاریی کردووە".

ئالووسى دەڵێت حەسەن روحانی، کەسێکى بێئومێدە، شڵەژانێکى گەورەى لەناوخۆى حکومەتەکەیدا هەیە، شکستێکى گەورەى لە ئاستى دیپلۆماتى و ئابوورى تووش بووە، جگە لەوانەش متمانەى گەلى ئێرانى و گەلانى ناوچەکەشى لە دەست داوە.

ئالووسى ٢

ئەم پەرلەمانتارە عێراقییە حەسەن ڕوحانی بە پیاوێکى شکستخواردوو لەقەڵەم دەدات و دەشڵێت "قسەکەشم دووبارە دەکەمەوە، ئێمە ئێستا لەقۆناغێکى جەنگداین، ئومێدەوارم رێککەوتنێک و ئاشتى لە نێوان عێراق و ئێران بەدی بێت، پێویستە حکومەتى عێراق پێشوازی لەروحانى وەک هاوڕێیەکى دراوسێ نەکات، بەڵکو بەو شێوەیە پێشوازی بکات، کە دانووستاند کارەو، دەبێت بڵێن یەکێک لەمەرجەکانى پەیوەندی عێراق و ئێران کشانەوەى شانەکانى سوپاى پاسدارانى ئێرانییە لە عێراق و، پاڵپشتیکردنى میلیشیاکانى و لادەرەکانیش رابگرێت و، دەرگاش بۆ گەندەڵکاران نەکاتەوە."

لە کۆتایی گفتوگۆکەى میسال ئالووسى لەگەڵ تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، ناوبراو باس لەوە دەکات کە "هەر گەندەڵێک لە بەسرە، هەر لە پارێزگاری تۆمەتبارەوە تا وەزیرو سەرکردەکان، کە گەندەڵییەکیان لێ ئاشکرا دەبێت و ئابروویان دەچێت، یەکسەر ڕوو لە ئێران دەکەن. داوا لەسەرۆکی عێراق بەرهەمساڵح و سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی و پەرلەمان دەکەن داوا لە ڕوحانى بکەن، پابەندی تەواوی هەبێت لەراگرتنى هەناردەکردنى ماددە هۆشبەرەکان و دەست لە دزینى نەوتی عێراقیش هەڵگرێت."