بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئازادى منداڵبازەکانى نێزیک لە بەیتى ڕەهبەرى

ئاڤاتودەى وردەکارى ئەو منداڵبازەى ناوچەى ٢ى تاران ئاشکرا دەکات کە دەستدرێژى کردە سەر دەیان منداڵ.
ئاڤاتودەى وردەکارى ئەو منداڵبازەى ناوچەى ٢ى تاران ئاشکرا دەکات کە دەستدرێژى کردە سەر دەیان منداڵ.
posted onMay 29, 2018
noبۆچوون

 

لەسەر بنەماى ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەى بە ئاڤاتودەى گەیشتوون، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى قوتابخانەى ناوچەى ٢ى تاران کە بە ئازار و ئەزیەتى دەیان مێرمنداڵ تۆمەتبار کراوە، کەسێکە بە ناوى سەید محەمەد حەسەن حائیرى زادە کە ژن و منداڵێکى هەیە. سەید محەمەد حەسەن حائرى زادە کوڕى حوجەتولئیسلام مەهدى حائرى زادە یە.

بنەماڵە مەزهەبییەکەى حائیرى بە ڕەچەڵەک خەڵکى ناوچەى گوڵپایگانن کە لەمێژە چوونەتە تاران. ماڵى سەید مەهدى حائرى زادە لە سەعادەتئابادى تارانە کە شەوانى ڕەمەزان ناوەندى کۆبوونەوەى سوپایی و بەسیجییەکانى سەر بە بەیتى ڕەهبەرییە. سەید محەمەد حائرى زادەش ئەندامى چالاکى بەسیج و لە باوەڕپێکراوەکانى سوپاى پاسدارانە.

بە پێى هەواڵە گەیشتووەکان بە ئاڤاتودەى، عەسرى سێ شەممە ٨ى جۆزەردان لە بەیتى ڕەهبەرییەوە پەیوەندى کراوە بە داد (قوە قضاییە)ەوە و فەرمانى گۆڕینى ناوەرۆکى دۆسیەى منداڵباز سەید محەمەد حەسەن حائرى دراوە. سەرەڕاى بڵاوبوونەوەى هەواڵى وەک دەستبەسەرکرانى تۆمەتبارەکە، حائرى زادەى منداڵباز بە هۆى وەسیقە ئازاد کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێى قسەى بنەماڵەى قوتابییەکان، سەید محەمەد حەسەن حائرى زادە لە دەرەوەى قوتابخانەکەی دەستدرێژى کردووەتە سەر مێرمنداڵەکانى ناوچەى ٢ى تاران. ئێستا ئەو بنەماڵانەى کە دەستدرێژى کراوەتە سەر منداڵەکانیان، خراونەتە ژێر پاڵەپەستۆى ئەوەوە کە سکاڵاکەیان لە دادگا بکشێننەوە و هەواڵەکە بڵاو نەکەنەوە.
هەرچەندە دەستدرێژى سێکسى و منداڵئازاردان دیاردەیەکە کە لە هەموو وڵاتان دەبینرێت، بەڵام تەنیا لە نێو کۆمارى ئیسلاکى ئێراندایە کە سەعید تووسییەکان و سەید محەمەد حەسەن حائرى زادەکان سەرەڕاى سەلماندن و ئاشکرابوونى تاوانەکەیان، بە هۆى نێزیکییانەوە لە بەیتى ڕەهبەرى لە ژێر سزا دەردەهێنرێن و ئازاد دەکرێن.