بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوپای پاسداران هەڕەشەی داخستنی سەرجەم بەندەرەکانی کەنداو دەکات

سوپای پاسداران هەڕەشەی داخستنی سەرجەم بەندەرەکانی کەنداو دەکات
posted onMay 19, 2026
noبۆچوون

وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران هۆشداریی توند دەداتە واشنتن و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانی ئێران لە کەنداو و دەریای عومان بکەوێتە مەترسییەوە، هیچ بەندەرێکی دیکەی ناوچەکە پارێزراو نابێت. سوپای پاسداران جەخت دەکاتەوە کە ئاسایشی دەریایی بابەتێکی گشتگیرە و دروشمی "یان بۆ هەمووان یان بۆ هیچ کەس" پەیڕەو دەکەن.

ئەم هەڕەشانە هاوکاتن لەگەڵ بڕیارێکی نوێی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە فەرمانی بە هێزەکانی "سێنتکۆم" داوە گەمارۆی دەریایی تەواوەتی بخەنە سەر سەرجەم ئەو کەشتییانەی ڕوو لە بەندەرەکانی ئێران دەکەن یان لێیەوە دێن.

بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداران ڕاشیگەیاندووە کە ڕێگە بە تێپەڕبوونی هیچ کەشتییەکی سەر بە "دوژمن" بە گەرووی هورمزدا نادەن و پلانیان هەیە دوای کۆتاییهاتنی جەنگیش، میکانیزمێکی هەمیشەیی و توند بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو گەرووە بسەپێنن. تاران پێداگری دەکات کە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ژێرخانی دەریایی وڵاتەکەی، ئاسایشی تەواوی بەندەرەکانی کەنداو و دەریای عومان دەخاتە مەترسییەوە.