بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بازرگانى مۆبایل لە ئێران دراوەتە دەست چەند ئاغازادەیەک

بازرگانى مۆبایل لە ئێران دراوەتە دەست چەند ئاغازادەیەک
posted onFebruary 27, 2019
noبۆچوون

 

ئەمرۆ ٨ى ڕەشەممە لە تاران، مۆبایلفرۆشەکانى پاساژى عەلادین خۆپێشاندانیان کرد و بە درووشمى "بکوژێنەوە/ بکوژێنەوە" دژى خراپى بارى ئابووری بازاڕەکەیان دەستیان بە مانگرتن کرد.

 

نها کە بەرەبەرى جێژنى نەورۆزە و ئەم بازاڕە بەردەوام کڕیار و فرۆشیارێکى زۆرى لەسەر بووە، کەچى مەترسى ئەوە لەسەر بازاڕەکە هەیە کە تووشى مایەپووچى بێت و کەس ڕووى تێنەکات. وەک یەکێک لە فرۆشیارەکانى پاساژى عەلادین بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوت "من کە لە تاران گوشى دەفرۆشم، لە سنوورەکانەوە گووشى مۆبایلمان دەهێنا و لە ڕێگەى ماڵپەڕى گومورکى موسافرى گوشى گومرگەکانمان دەدا"، بەڵام لە دوێنێەوە ئەو ماڵپەڕە بەستراوە و وەک چەند فرۆشیارێکى نێو پاساژەکە بە ئاڤاتودەیان گوتووە "ئێستا ئەو ماڵپەڕە بۆیە بەستراوە چونکە دەوڵەت خۆى چەند کۆمپانیایەکى تایبەت بە کڕین و فرۆشى گووشى کردووە کە هى ئاغازادەکانە و ئەمەش واى کردووە لە دوێنێوە بەهاى مۆبایل لە هەموو ئێران بچێتە سەرەوە.

یەکێکى دیکە لە فرۆشیارانى مۆبایل کە دووکانێکى لە نێو پاساژى عەلادیندا هەیە گوتى "لەو کاتەوەى کە ئەو ماڵپەڕە بەستراوە تا ئێستا هیچ گوشییەک لە سنوورەکانەوە نەهاتووەتە نێو وڵاتەوە. بە هۆى ئەوەى کە گوشى یەکێکە لە ئامرازە پێویستەکانى خەڵک، لە دوێنێ پاش بڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵەوە هیچ گوشییەک لە ئێران ڕیجێستر نەکراوە و ناکرێت و ئەمەش بووەتە کێشە".

وەک مۆبایلفرۆشەکانیش دەڵێن هەرچەندە ماڵپەڕەکە هەیە، بەڵام ناهێڵدرێت ڕیجێستر بکرێت و ئەمەیش بووەتە هۆى ئەوەى ئەم بازاڕە ڕوو لە مایەپووچى و خەڵوەتبوون بکات، بازاڕێک کە هەمیشە لە بەرەبەرى مانگى نەورۆزدا جمەى هاتووە، بەمەش حەوسەد هەزار کەس کە خەریکى ئەم کاسپییەن تووشى زەرەرێکى گەورە دەبنەوە و بەمەش بەهاى مۆبایل چەندین جار زیاتر دەبێت.

ئێستا کاسپکارانى بازاڕەکە دەستیان داوەتە مانگرتن بۆ ئەوەى ماڵپەڕەکە بکرێتەوە و بازاڕەکە لە دەستى چەند ئاغازادەیەکدا قۆڕغ نەکرێت وەک هەر کاسپى و بازرگانییەکى دیکەى نێو ئێران کە دەستى بەرپرسە گەورەکانى کۆمارى ئیسلامى و سوپاى پاسداران و ئاغازادەکانى لە پشتەوەیە.

 

لینکى خۆپێشاندانى بازاڕییەکانى عەلادین:

https://www.youtube.com/watch?v=CE7Nh3DkMps&feature=youtu.be