بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

زەریف: هیوادارم دەستلەکارکێشانەوەم ببێتە هۆی گەڕانەوەی پێگەی یاسایی بۆ وەزارەتی دەرەوە

زەریف: هیوادارم دەستلەکارکێشانەوەم ببێتە هۆی گەڕانەوەی پێگەی یاسایی بۆ وەزارەتی دەرەوە
AvaToday caption
posted onFebruary 26, 2019
noبۆچوون

 

لە یەکەمین لێدوانی دوای دەستلەکارکێشانەوەی لەناکاوی، محەمەد جەواد زەریف ڕایگەیاند هیوادارە ئەو کارەی ببێتە هۆی گەڕانەوەی یاسا بۆ وەزارەتی دەرەوە.

 

هەواڵدەری فەرمی کۆماری ئیسلامی ئیرنا وێرای بڵاوکردنەوەی ئەو قسانەی زەریف، بڵاوی کردووەتەوە کاردانەوەی زەریف بە دەستلەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵی دیپلۆماتکار و بەڕێوەبەرانى وەزارەتی دەرەوە لە ئەگەری یەکلانەبوونەوەی دەستلەکارکێشانەوەی ناوبراو، دەردەکەوێت. محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دوای شەش ساڵ کارکردن لەو پۆستە شەوی دووشەممە لەناکاو لە تۆڕی ئەنیستاگرام ڕایگەیاند دەست لە کار دەکێشێتەوە.

زەریف

لە دوای بڵاوبوونەوەی دەستلەکارکێشانەوەی زەریف، ماڵپەڕی ئینتیخاب نووسیویەتی "زەریف لە وەڵامی پرسیاری ئەو میدیایەدا سەبارەت بە ڕاستبوونی دەستلەکارکێشانەوەکەى، گوتویەتی: دوای وێنەی چاوپێکەوتنەکانی ئەمڕۆى سەرکۆمار ڕوحانى لەگەڵ بەشار ئەسەد، ئیتر من هیچ بەها و حورمەتێکم لە دونیا بۆ نەماوەتەوە".

نە محەمەد جەواد زەریف و نە هیچ کام لە دەسەڵاتدارانی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وێنە بڵاوکراوەکانی چاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد سەرکۆماری سوریە و عەلی خامنەیی و حەسەن ڕوحانیدا کە ڕۆژی دوشەممە بەڕێوەچوو، ئامادە نەبوون.

 

 

ڕوانگەی پسپۆڕانى باڵای پرسەکانی ئێران سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی زەریف:

ڕوانگەی پسپۆڕانى باڵای پرسەکانی ئێران سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی زەریف:

 

 

مارک دوبوویتز، بەڕێوەبەری دامەزراوەی بەرگرى لە دیموکراسییەکان:

مارک دوبوویتز

جەواد زەریف بە حەقیقەت مامۆستایەکی فێڵ و تەڵەکەبازییە. کەسانێکی زۆر لە ڕۆژاوا فریوی لایەنە فریودەرەکانی ئەو کەسەیان خوارد، بێ ئاگا لەوەی لە پشت ئەو سیما و پێکەنینەوە، نوێنەری ڕژیمێکی بێ ڕەحم، گەندەڵ و تێکدەر خۆی شاردبووەوە.

 

ئیلان بێرمن، توێژەری باڵای ناوەندی هزری ئەنجومەنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا:

ئیلان بێرمن

پسپۆڕی جەواد زەریف وەک وەزیری دەرەوەی ئێران، لەوەدابوو ڕیک ئەو قسانەی بە ڕۆژاوا دەگووت کە ڕۆژاوا پێی خۆش بوو گوێی لێبێت. لە ئەنجامدا کۆماری ئیسلامی لە خوولی کاری ناوبراو توانی دەسکەوتی گەورەی سیاسی بە دەست بێنێت و ئەو کارەی بە تێچووی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژاوای ئەنجام دا. ئێستا دەست لە کارکێشانەوەی زەریف کاردانەوەیەکی ئەو ڕاستیەیە کە ئەو دەسکەوتانە تا چ ئاستێک لە لایەن دەوڵەتی ترامپ لە واشنتۆن و لە ژێر گووشاری ڕوو لە زیادی کە خستویەتی سەر کۆماری ئیسلامی، پووچەڵ بووەتەوە.

 

مایکڵ ڕۆبن، توێژەری باڵای ناوەندی ئەمریکەن ئینتێرپرایز:

مایکڵ ڕۆبن

لە ڕاستیدا شۆڕشی ئیسلامی هەموو کات هێزەکانی خۆی قووت داوە. وەفادارترین یارەکانی ئەو ڕژیمە بەشی زۆریان چارەنوسێک جگە لە لەنێوچوونیان نەبووە. ئێستا پرسیار ئەوەیە ئاخۆ زەریف تاوانبار دەکرێت و خزمە نیزیکەکانی قۆڵبەست دەکرێن بۆ ئەوەی لە بێدەنگ بوونی ناوبراو دڵنیابن. لایەنی گاڵتەجاری پرسەکە ئەوەیە زەریف بیهەوێ بە بورسەیەکی زانکۆ بۆ بەدەست هێنانی ئازادی ڕێک ئەو ئازادییەی کە بۆخۆی ئەوپەڕی هەوڵیدا لە خەڵکی ئیڕانی بستێنێتەوە بچێتە ئەمریکا.

 

دیڤید ئیبسن، سەرۆکی یەکیەتی دژی ئێرانی ناوەکی:

دیڤید ئیبسن

جەواد زەریف درۆزن و مامۆستایەکی فێڵ و تەڵەکە بوو، ناوبراو وێڕای جێبەجێکردنی بێ ئەملاو ئەولای فەرمانەکانی ڕژیم و ئایدۆلۆژیاى ڕابەرەکەی، زۆر زیرەکانە خۆی وەک نوێنەری ڕژێمێکی میانەڕەو نیشان دەدا. ئەو تێکهەڵکێشکردنە هێزى داوەتێ کە ناوبراو بۆ زاڵبوون بەسەر سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووس و دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و ئەوروپا، ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی بە بەهاى خەسارپێکەوتنی ئەمنیەتی ناوچەکە و دونیا و خەڵکی ئێران بباتە پێشەوە.

بە گەشتی ئێران خاوەنی گرووپێکی تایبەتی دیپلۆماتکارە کە توانای فریودانی ئەو کەسانەیان هەیە کە بە لانەوازی هەوڵ دەدەن ئەو تاقمە میانەڕەوەی نێو ڕژیم بەهێزبکەن کە دەکرێ ئاماژە بە عەباس عێراقچی جێگری زەریف، علەی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخڕاوی وزەی ئەتۆمی ئێران بکەین، بەڵام نابێ هەڵە بکەین، بە نەمانی زەریف کۆماری ئیسلامی لاوازتر دەبێ و ئەگەری بەردەوامی بەرجامیش کەمتر دەبێتەوە.

 

ڕزا پیرزادە، بەرپرسی ناوەندی ئەنجومەنی نەتەوەیی ئێران بۆ هەڵبژاردنی ئازاد:

ڕزاپیرزادە

جەواد زەریف نوێنەری سیاسەتی وتووێژی کۆماری ئیسلامی و درۆ گەورە و بێناوەرۆکەکانی ئەو حکومەتە بوو. ئەوەی بەدەست هات لە لایەک تەرخانکرا بۆ سەرکوتی خەڵک و چالاکانی سیاسی و مەدەنی و لەلایەکی دیکە بوو بە تێچوی قەیران خوڵقاندن لە ناوچەکەدا.

 

بێهنام تاڵبلو، توێژەری باڵای کاروباری ئێران لە دامەزراوەی بەرگرى لە دێموكراسی:

بێهنام تاڵبلو

گریمانە دەکرێت زۆر هۆکار دەستى لە دەستلەکارکێشانەوەکەى زەریفدا هەبێ کە دەتوانین ئاماژە بە ویستی ناوبراو بۆ بەرگری لە دەوڵەتی ڕووحانی لە بەرامبەر تووڕەییەکانی لایەنی بەرامبەریدا بکەین. ئەگەرچی ئەگەری ئەوە هەیە دەستلەکارکێشانەوەی ناوبراو ڕاستگۆیانە و ڕاستیش بووبێت. جیاواز لەوەی ئامانجی زەریف لەو کارە چی بووە، ئاڵوگۆڕ لە چوارچێوە نە لە جەوهەری دروست کراو لە لایەن زەریفەوە لە سەرووی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی هۆکاری بەشی زۆری ئاڵوگۆڕەکان لە چۆنیەتی پێوەندی لەگەڵ ئێراندا بووە.