بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وڵاتانی عەرەبی دژی ئێران پشتگیری ئیسرائیل دەکەن

وڵاتانی عەرەبی دژی ئێران پشتگیری ئیسرائیل دەکەن
AvaToday caption
وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە کۆنفڕانسی وارشۆ ڕایگەیاند: ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل خۆی بپارێزێت.
posted onFebruary 16, 2019
noبۆچوون


هەڵوێستگۆڕینی وڵاتانی عەرەبی و نیزیکبوونەوەیان لە ئیسرائیل، دوای شەڕی شەش ڕۆژەی ناسراو بە شەڕی ئیسرائیل ـ عەرەب ماوەیەکە بووەتە وەرچەرخانێکی گەورە لە پەیوەندی نێوان تەلئەبیب و ئەو وڵاتانە.

 

چەند مانگ بەر لە ئێستا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی عەممانی کرد و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کۆ بووە و ئەوە وای کرد کۆماری ئیسلامی کاردانەوە لە خۆی نیشان بدات و بەو دیدارە تووڕە بێت.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پێش دەستپێکردنى کۆنفڕانسی وارشۆ ڕایگەیاند ئەگەرچی وارشۆ ساردە، بەڵام پەیوەندییە دیپلۆماتیکەکانی ئێمە گەرم و گوڕن کە ئاماژەیەکە بە نیزیکبوونەوەی پتری هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل. لە لایەکی دیکەوە، تزیپی لیۆنی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیسرائیل و سەرۆکی حیزبی کادیما لە پەراوێزی کۆنفڕانسی مونیخ لەگەڵ یوسف بن عەلەوی وەزیری کاروباری دەرەوەی عەممان کۆ بووە.

ڕۆژی چوارشەممە و لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی وارشۆ وەزیری دەرەوەی عەممان بە جیا چاوی بە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کەوتبوو.