بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە ئیلام لانیکەم ١٠ گەنج و مێرمنداڵی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران

لە ئیلام لانیکەم ١٠ گەنج و مێرمنداڵی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران
posted onFebruary 20, 2026
noبۆچوون

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی سێ رۆژدا، لانیکەم ١٠ گەنج و مێرمنداڵی کوردیان لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کردووە و بەرەو شوێنی نادیار گواستوویاننەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم شەپۆلی دەستگیرکردنە لەنێوان ٢٧ تا ٢٩ـی رێبەندان، شارەکانی ئیلام، ئاودانان، چەرداوڵ، دەڕەشار و چەواری گرتووەتەوە. لەنێو دەستبەسەرکراوەکاندا سێ مێرمنداڵی تەمەن ١٥ و ١٧ ساڵ بە ناوەکانی حوسێن مەقسوودی، ئەمیر عەلی لوتفی و عەلیرەزا نەزەری هەن. هەروەها موجتەبا محەممەدوەلی، کە پێشتر دۆسیەی ئەمنیی هەبووە، لەگەڵ بێهزاد سێفیدخانی، ئەمیر سەعید چەهارتا، سامان سولەیمانی، ئەدیب نەزەری، پووریا سوڵتانیان و حەمید مەلەکی دەستگیر کراون.
سەرچاوە ئاگادارەکان جەخت دەکەنەوە کە دەستگیرکردنەکان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە و بەبێ پیشاندانی فەرمانی دادوەری بوون. تاوەکو ئێستا خێزانی دەستبەسەرکراوەکان لەبارەی شوێنی راگرتن، هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە ئاگادار نەکراونەتەوە، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دروست کردووە.