بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاووڵاتییەکی مەهابادییان دەستگیر کرد و بۆ ورمێیان گواستەوە

هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاووڵاتییەکی مەهابادییان دەستگیر کرد و بۆ ورمێیان گواستەوە
posted onFebruary 6, 2026
noبۆچوون

 هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهابادیان بە ناوی عەلی ریاحی دەستگیر کرد و دوای چەند ڕۆژێک لە ڕاگرتنی لەو شارە، بۆ زیندانی شاری ورمێیان گواستووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە هێزێکی زۆری ئیتلاعات و سوپای پاسداران بە چەکی نیوە قورسەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی عەلی ریاحی و دەستگیریان کردووە. یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی ئاماژەی بەوە کردووە کە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بۆ "داخستنی دووکانەکەی" دەگەڕێتەوە، کە وەک ئاماژەیەک بۆ بەشداری لە مانگرتنەکان لێکدەدرێتەوە.

عەلی ریاحی، تەمەن ٤٢ ساڵ، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە. کەسوکارەکەی ڕایانگەیاندووە کە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی نییە و ئەمەش نیگەرانیی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.

هەروەها باس لەوە کراوە کە دایک و باوکی عەلی بەساڵاچوون و نەخۆشیی دڵیان هەیە؛ تێکچوونی باری تەندروستیی ئەوان بەهۆی دەستگیرکردنی کوڕەکەیان و بێسەروشوێنبوونی، مەترسیی لەسەر ژیانی ئەوانیش دروست کردووە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاووڵاتییەکی مەهابادییان دەستگیر کرد و بۆ ورمێیان گواستەوە