بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەڵمەتى کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ تۆمارکردنى سکاڵاى یاسایی لەسەر بەشى فارسى ئەنیستاگرام!

هەڵمەتى کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ تۆمارکردنى سکاڵاى یاسایی لەسەر بەشى فارسى ئەنیستاگرام!
posted onMay 19, 2022
noبۆچوون

🌐  ئاڤاتودەی

 

هاونیشتمانیانى خۆشەویست

فەرمانبەرە ئێرانییەکانی کۆمپانیاى (Telus International) لە ئاڵمان و هەندێک فەرمانبەرى کۆمپانیاى (Meta) كه‌ ئەرکى چاودێرى نێوەرۆکە فارسییەکانی ئەنیستاگرامیان لە ئەستۆیە، بە پێچەوانەى یاساى ئازادیی ڕادەربڕین و لەسەر خواستى کۆمارى ئیسلامى، پەیجى زۆرێک لە دژبەرانى ڕژێمیان بە بیانووى پێشێلکردنى یاساکانى ئەنیستاگرام، بەستووە.

پەیجى عەلى جەوانمەردى (alijavanmardi.official) کە نزیکەى ملیۆنێک فاڵۆوەر و بینەر و ٨ ملیۆن بەکاربەری لە ڕۆژێکدا هەبوو و دەیان پەیجى دیکەى ڕۆژنامەنووسان و چالاکانى مەدەنى و سیاسییان بە هۆى بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆ و وێنەى ناڕەزایەتى و ڕاپەڕینى سەراسەرى خەڵکى ئێران لە نێوەڕاستى مانگى مەى ٢٠٢٢ بەستووە و ژمارەیەکى زۆر ڤیدیۆی ناڕەزایەتییەکانى خەڵکى ئێرانیشیان کە لە لایەن ڕاگەیاندنەکانى کۆمارى ئیسلامییەوە بە تەواوى سانسۆڕ کراون و دەکرێن، سڕیوەتەوە.

سەرەنجدام بە سانسۆڕی توندى هەواڵ و فیلتەرینگ لە ئێران، کارمەندە ئێرانییەکانى ئەنیستاگرام بە پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەى هەواڵى ناڕەزایەتییەکانى نێوخۆ، بوونەتە هۆى ئەوەى کە هەواڵەکانى نێو ئێران و بڵاوکردنەوەى ڕاستى خۆپێشاندانەکان تووشى کێشە ببێتەوە.

ئەم کارە لە کاتێکدایە کە فەرماندە تیرۆریستەکانى پاسداران و لایەنگرانیان، ئازادانە لە پەیجەکانى ئەنیستاگرام بەڵێنى لەنێوبردنى ئیسرائیل دەدەن  و لایەنگرانى خۆیان بۆ کردەوەى تیرۆریستى لە عەرەبستانی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین دنە دەدەن و هەڕەشەى کوشتن و تیرۆرى بەرپرسانى پێشووى ئەمریکا لە نێو خاکى ئەمریکا دەکەن، کەچى کارمەندە ئێرانییەکانى چاودێر بەسەر نێوەرۆکى بابەتە فارسییەکانى ئەنیستاگرام هیچ ڕاپۆرتێک لەم بارەوە نادەن و گۆڕەپانەکەیان بۆ بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى بۆ نیشاندانى ڕوانگە دژەئینسانییەکانیان واڵا کردووە.

بە پێى بەدواداچوونەکانى ئێمە، زۆرینەى فەرمانبەرە ئێرانییەکانى (Telus International) ئازادانە دەچنەوە بۆ ئێران و لایەنگر و هاوکارى کۆمارى ئیسلامین. تەنانەت کەناڵى (BBC)ى فارسى، ڤیدیۆیەکى بەڵگەیی لەمەڕ پەیوەندیی فەرمانبەرانى ئێرانیی چاودێر لەسەر نێوەرۆکى بابەتە فارسییەکانى ئەنیستاگرام لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى بڵاو کردووەتەوە.

لێرەوە لە ئێوە هاونیشتمانییانى خۆشەویستى دەرەوەى ئێران چاوەڕوانى ئەوەمان هەیە هاوکارمان بن بۆ دەستپێکى هەڵمەتێکى یاسایی لە دادگاى ئەمریکا دژ بە بەکرێگیراوەکانى کۆمارى ئیسلامى لە ئەنیستاگرام و فەیسبووک تا بتوانین پارێزەرى بەئەزموونى سۆشیاڵ میدیایی دەستەبەر بکەین و دەستى ئەم ڕژێمە یاساشکێن و سانسۆڕچى و تیرۆریستەى کۆمارى ئیسلامى لە گەورە تۆڕەکانى ئەنیستاگرام و فەیسبووک بۆ هەمیشە ببڕین.

 

هاوکارییەکانى خۆتان بۆ ئەم پەیباڵەى خوارەوە بنێرن.

هەموو قۆناغە یاساییەکانی ئەم هەڵمەتە بۆ هاووڵاتیانى خۆشەویست ئاشکرا و بە میدیایی دەکەین:

https://www.gofundme.com/f/support-legal-action-against-instagram-telus-int