بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "عبدالله ڕەزایی"، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگیان لە هەرسین، لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها هاووڵاتییەکی تر بە ناوی "عیرفان جاویدان"، ٢٥ ساڵە، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاریەکەی کەرناچی، لە ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لەلایەن ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، لە بەربەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، "حەسەن خەشروو"، خەڵکی ئیلام، "عیسا حەیدەری"، خەڵکی گوندی پاکڵگراڤ سەربە بەدرە و "عەلی دانشپژوە"، خەڵکی بەدرە لە پارێزگای ئیلام، دوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵیان، دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.