بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رۆژی سێشەممە بە تۆنێکی تووند هۆشداریی دایە کۆماری ئیسلامیی ئێران و رایگەیاند، هەر "هەڵەیەکی گەورە"ی تاران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، بە وەڵامێکی سەربازیی وا بەرەوڕوو دەبێتەوە کە پێشتر وێنەی نەبووە.
ناتانیاهۆ لە گوتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: "ئەگەر رژێمی ئێران هەڵەیەکی گەورە بکات و هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، وەڵامی ئێمە بە هێزێک دەبێت کە پێشتر نەبینراوە."
سەبارەت بە هەماهەنگییەکانی نێوان تەلئەڤیڤ و واشنتن، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بە پەیوەندییە نزیکەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا کرد و وتی: "دۆناڵد ترەمپ هەر بڕیارێک بدات، ئیسرائیل بڕیاری سەربەخۆی خۆی دەدات؛ ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکان دەکەین و بە تەواوی بۆ هەر ئەگەر و سیناریۆیەک ئامادەین."
ئەم هۆشدارییانەی ناتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە لە ئاستێکی بەرزدان و ئیسرائیل دووپاتی دەکاتەوە کە رێگە بە هیچ هەڕەشەیەک نادات ئاسایشی نەتەوەییەکەی بخاتە مەترسییەوە.