
ژمارەیەکی زۆر لە چالاکڤانان و نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکانی شاری سنە زنجیرەی ئینسانییان بۆ پاراستنی ناوچەی کوچکە رەشە دروستکرد.
ئەوان رۆژی سێشەممە چوونە کوچکە رەش و ناڕەزایەتییان بە تێکدان و داگیرکردنی کوچکە رەشە وەک ناوچەیەکی سرووشتی دەربڕی.
ئەوان دەڵێن؛ کوچکە رەش لە ناوچەی شاری سنە هەڵکەوتووە و چەندین ساڵە حکومەت و کەسانی بەرژەوەندیخوازیش داگیری دەکەن، لەوانە دروستکردنی پرۆژی خانووبەرەی میللی و خەریکن پرۆژەکەی تێدا جێبەجێ دەکەن.
بەڵام چالاکڤانانی سنە دەڵێن، ئەمە بەشێک لە میراتی شاری سنەیە و نابێت داگیر بکرێت.
چەند ساڵ پێش حکومەت هەوڵیدا پرۆژەی "پارکی تەکنۆلۆژیا و داهێنان" لەوێ دروستبکات، بەڵام چالاکڤانانی خەڵکی سنە رێگرییان لەوە کرد.