بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مامۆستا بەرزان مەلەکی، ئیمامی مزگەوتی شێخەین لە سنە، جارێکی دیکە بانگهێشتی دادگای هەمەدان کرا

سنە
posted onJune 6, 2025
noبۆچوون

 

 مامۆستا بەرزان مەلەکی،  وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی شێخەین لە شاری سنە و هەروەها مامۆستای قوتابخانە ئایینییەکان، جارێکی دیکە بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی مزگەوتی گەورەی شێخەین، مامۆستا مەلەکی بۆ ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی بانگ کراوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بانگهێشتکردنەوەی ناوبراو “بۆ لێکۆڵینەوەیە لە تۆمەتە ئاراستەکراوەکانی”.

مامۆستا بەرزان مەلەکی پێشتر لە ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی دوای ماوەیەک دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. تا ئێستا وردەکاریی زیاتر سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون، بڵاو نەکراوەتەوە.