بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوای تێپەڕبوونی ٢٥ مانگ له دەستبەسەرکرانی "پژمان مورادی" کەس هەواڵێکی لێ نییه

دوای تێپەڕبوونی ٢٥ مانگ له دەستبەسەرکرانی "پژمان مورادی" کەس هەواڵێکی لێ نییه
ڕەسمێک له پژمان مورادی و منداڵەکەی
گرتن و بێ‌سەروشوێن کردنی ڕۆڵەکانی کوردستان، یەکێک له تایبەتمەندییەکانی دەسەلاتی ئێرانی له درێژەی سەد ساڵی ڕابردوو بووه
posted onApril 28, 2024
noبۆچوون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، پژمان مورادی، خەڵکی روانسەر سەر به کرماشان، له ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارنەوه دەستبەسەر کراوه و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییه.

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتدا به بنەماڵەی پژمان ڕاگەیاندراوه که لەلایەن ئەو ناوەنده دەستبەسەر کراوه بەڵام دواتر هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی نەدراوه.

ناوبراو لە درێژەی ئەم ماوه تەنانەت له پەیوەندیی تەلەفۆنیش لەگەڵ کەسوکاری بێ‌بەش بووه، هەربۆیەش بنەماڵەی نیگەرانی چارەنووس و گیانی ڕۆڵەکەیانن.

چالاکانی مافی مرۆڤ لەو باوەرەدان که سوپای سوپای پاسداران دەیەوێت پژمان مورادی بێسەروشوێن بکەن بۆیه هیچ زانیارییەک لەبارەیەوه بڵاو ناکەن.