بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پارلەمانی ئەوروپا بڕیارنامەی بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی پەسند کرد

پارلەمانی ئەوروپا بڕیارنامەی بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی پەسند کرد
ڕەسمەکه هین ئارشیڤه
posted onApril 25, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی پێنجشەممە، شەشی بانەمەڕ، نوێنەرانی پارلەمانی ئەوروپا بە پەسەند كردنی بڕیارنامەیەك خوازیاری زیادکردنی هێزەکانی سپای پاسداران و حیزبوڵڵا بۆ لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لەلایەن یەکێتیی ئورووپاوە بوو.

لەم بڕیارنامەیەدا کە بە ٣٥٧ دەنگی بەڵێ و ٢٠ دەنگی نەخێر و ٥٨ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا، هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیلیش مەحكووم كرا.

نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خوازیاری فراوانکردنی گەمارۆکانی یەکێتیی ئورووپا لەدژی بەرنامەکانی چەکسازیی کۆماری ئیسلامی بوون.

لەم دانیشتنەدا هانا نۆمەن، پەرلەمانتاری ئەڵمانیا بە جۆزێپ بورێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپای وت، پێویستە سوپای پاسداران بخرێتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

هەروەها باس لە کردەوە تێکدەرانەکانی ئێران له ناوچه و ڕۆڵی ئەم وڵاته له هێرشه تیرۆریستییەکانی حوسییەكان بۆ سەر کەشتییەکان له ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتیدا زەریای سوور کراوە.

جێگای ئاماژەیه ڕۆژی دووشەممه، ٣ی بانەمەڕی ٢٠٢٤، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر درێژکردنەوەی گەمارۆکانی تایبەت به بەرنامە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕێکەوتن.