بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خامنەیی دان بەوەدا دەنێت کە هێرشەکەی ئێران زیانی کەمی بە ئیسرائیل گەیاندووە

خامنەیی دان بەوەدا دەنێت کە هێرشەکەی ئێران زیانی کەمی بە ئیسرائیل گەیاندووە
عەلی خامنەیی دیکتاتوری زاڵ بەسەر ئێران
posted onApril 22, 2024
noبۆچوون

عەلی خامنەیی، دیکتانوری زاڵ بەسەر ئێران دەڵێت، گرنگ نییە کە ئایا مووشەکەکانیان چ زیانێکیان بە ئیسرائیل گەیاندووە، بەڵکو پێشاندانی هێزی سوپای ئێران گرێنگه، ئەمەش وەک دانپێدانێک بەوەی کە هێرشەکە زیانی کەمی بە ئیسرائیڵ گەیاندووە.

خامنەیی رۆژی یەکشەممە، دووی بانەمەڕی ۱٤۰۳ی هەتاوی، لە دانیشتنێک لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران کۆببووەوه.

خامنەیی بەبێ ئاماژه به هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئەسفەهان و تەورێز وتی: "ئەوەی لایەنی بەرامبەر باسی ئەوە دەکات، لەوەندە مووشەکەی ئاراستە کرا، ئەوەندەیان بەر ئامانجەکان کەوتوون و ئەوەندەیان ئامانجیان نەپێکاوە، پرسی سەرەکی نییە، بەڵکو بابەتێکی لاوەکییە."

خامنەیی گوتیشی: "پرسی یەکەم، دەرکەوتنی هێزی ئیرادەی گەلی ئێران و هێزە سەربازییەکانی ئێرانە لە گۆڕەپانێکی گرنگی نێودەوڵەتیدا. گرنگ ئەوەیە کە ئەو کارە کراوە. ئەوانە دڵگرانن کە لەو رووداوەدا زیانیان بەرکەوتووە و دەیانەوێت جیهان هەر بەو شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە. سوپاس بۆ خودا، هێزە چەکدارەکانمان زۆر بە باشی توانای خۆیان پێشاندا".

13 نیسان، ئێران له هەوڵێکی شکست خواردوو زۆرتر له 300 مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد. زۆربەی هەرە زۆریان لە لایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانەکانی و ئوردنەوە تێکشكێندران.

تەنانەت بەشێکی زۆری هەر له ناو ئێران یان شوێنەکانی دیکه به هۆی کێشەی تەکنیکی، کەوتنەته خوارەوه. ئەمە یەکەمین هێرش بوو لەلایەن ئێرانەوە راستەوخۆ بکرێتە سەر ئیسرائیل.

وێنەی مانگی دەستکرد دەریخست کە هێرشەکەی ئێران زیانێکی کەمی بە بنکەی ئاسمانی لە باشووری ئیسرائیل گەیاندووە.