بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاریان یاوەری، دەستبەسەرکراوێکی سەرهەڵدانی ژینا خۆی کوشت

ئاریان یاوەری، دەستبەسەرکراوێکی سەرهەڵدانی ژینا خۆی کوشت
گوشار و هەڕەشەی بەردەوامی دام و دەزگای ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بووەته هۆی خۆکوژی هەندێک له دەستبەسەرکراوان دوا بەربوونیان له زیندان.
posted onApril 20, 2024
noبۆچوون

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ئاواتودەی؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ئاریان یاوەری، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، خۆی کوشتووه.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاواتودەی، ئەو لاوە کوردە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان و بەتایبەت لەلایەن جاشێکەوە بە ناوی ئەحمەد عەلیپوور، ئەندامی هێزی بەسیج لە بۆکان هەڕەشەی لێکراوە.

ناوبراو لە سەردەمی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بە تۆمەتی بەشداری له شۆڕش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە و دوای ٧٠ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی دوا ڕاپورتی ئاواتودەی، له درێژەی ساڵی ٢٠٢٣ لانیکەم ٣٢ زیندانی به هۆکاری ئەشکەنجه، نەبوونی چاودێری پزیشکی، مەرگی گوماناوی، ژەهراویبوون، شەڕ لەگەڵ زیندانیانی دیکه، خۆکۆژی، تەقەی ڕاستەوخۆ له کاتی دەستبەسەر کردن، جەڵتەی دڵ پێش له سێداره‌دان و... گیانیان لەدەست داوه.