بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کابینەی جەنگی ئیسرائیل: سوورین لەسەر وڵامدانەوەی هێرشی کۆماری ئیسلامی

کابینەی جەنگی ئیسرائیل: سوورین لەسەر وڵامدانەوەی هێرشی کۆماری ئیسلامی
ڕەسمێک له دوا کۆبوونەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل بۆ تاوتوێ کردنی چۆنیەتی هێرش بۆ سەر ئێران
posted onApril 15, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی دووشەممه، ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ هەتاوی، ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلییەوە نووسیویەتی، کابینەی جەنگی ئیسرائیل سوورە لە وەڵامدانەوەی هێرشی کۆماری ئیسلامی.

هەر لەم پەیوەندییه، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی کابینەی ئیسرائیل بەڕێوەچووبوو بڕیاره سبەیش ئەندامانی کابینە کۆبوونەوەیەکی دیکە سەبارەت بە کات و ڕەهەندەکانی هێرشەکە بەڕێوه ببەن.

به پێی ڕاپۆرتەکان، کۆبوونەوەی ئاماژە پێکراوه تایبەت دەبێت به چۆنیەتی و ئاستی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی.

هاوکات ماڵپەڕی ئاكسیوس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە وتووێژێک لەگەڵ هاوتاوی ئەمریکییەکەی، جەختی لەسەر پێویستیی وەڵامدانەوەی هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی کردووە.