بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دادگاه باڵای ئارژانتین ڕێژیمی ئێرانی له تەقاندنەوی باڵوێزخانەی ئیسرائیل و بیناوی کۆمەڵگای جووەکان بە تاوانبار زانی

دادگاه باڵای ئارژانتین ڕێژیمی ئێرانی له تەقاندنەوی باڵوێزخانەی ئیسرائیل و بیناوی کۆمەڵگای جووەکان بە تاوانبار زانی
بینای ڕووخاوی کۆمەڵگای جووەکان له بوینس ئایرسی ئارژانتین که به "ئامیا" ناسراوه
له تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی ئیسرائیل و کۆمەڵگای جووەکان له ئارژانتین، ١١٤ کەس کوژران و زۆرتر له پێنج سەد کەسیش بریندار بوون
posted onApril 12, 2024
noبۆچوون

دادگای باڵای ئارژانتین له دوا دانیشتنیدا بۆ تاوتوێ کردنی کەیسی تەقینەوەی تیرۆریستی باڵوێزخانەی ئیسرائیل و کۆمەڵگای جووەکان له بوینس ئایرس، کۆماری ئیسلامی ئێرانی به بەرپرسی سەرەکی و پیلان داڕیژی ئەم کردەوه تیرۆریستیه ناسی و داوای تۆمار کردنی سکاڵا دژ به ئێران له دادگا نێونەتەوەییەکانی کرد.

بەپێی حوکمی دادگای باڵای ئارژانتین، ئێران له دۆسەی تەقاندنەوەی باڵوێزخانی ئیسرائیل له ساڵی ١٩٩٢ زائینی و هەروەها تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی خۆکوژی له ساڵی ١٩٩٤ی زایینی له کۆمەڵگای هاوکاری جووەکان، ناسراو به "ئامیا" له بوینس ئایرس به تاوانباری سەرەکی دانراوه.

دادگاه باڵای ئارژانتین ڕێژیمی ئێرانی له تەقاندنەوی باڵوێزخانەی ئیسرائیل و بیناوی کۆمەڵگای جووەکان بە تاوانبار زانی
بنەماڵەی قوربانیانی تەقینەوەکانی ئارژانتین که ڕەسمی ئازیزانیان بەدەست گرتووه

لە تەقاندنەوەی باڵوێزخانەی ئیسرائیل له ئارژانتین ٢٩ کەس کوژران و زۆرتر له ٢٠٠ کەسییش برینداربوونه و هەروەها له تەقینەوه خۆکوژییەکەی ئامیاش ٨٥ کەس کوژراون و زۆرتر له ٣٠٠ کەس بریندار بوونه.

هەرەها دادگای باڵای ئارژانتین، له حوکمەکەیدا ئەم هێرش تیرۆریستیانەی به "تاوان دژ به مرۆڤایەتی" ناساندووه و کۆماری ئیسلامی ئێرانی به "حکومەتێکی تیرۆریستی" ناوبردووه که ئەم تاوانه مەزنەی به هاوکاری و بەشداری راستەوخۆی حزب الله بەڕێوەبردووه.  

تەقینەوەکەی ئامیا، کوشندەترین هێرشی مێژووی ئارژانتین بەئەژمار دێت که زۆرینەی کوژراو و بریندارەکان جوو نەبوونه.

دادگاه باڵای ئارژانتین ڕێژیمی ئێرانی له تەقاندنەوی باڵوێزخانەی ئیسرائیل و بیناوی کۆمەڵگای جووەکان بە تاوانبار زانی
بیناری تەقێندراوی ئیسرائیل له بوینس ئایرسی ئارژانتین له ساڵی ١٩٩٢