بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاپۆرتی تایبەت/ حاتم ئەلغەمری له تیرۆریستانی حەماس له هێرشێکی ئیسرائیل کوژرا

ڕاپۆرتی تایبەت/ حاتم ئەلغەمری له تیرۆریستانی حەماس له هێرشێکی ئیسرائیل کوژرا
ڕەسمێک له تیرۆریدتی فەڵستینی، حاتم ئەلغەمری
posted onApril 9, 2024
noبۆچوون

ئێوارەی دووشەممه، ٢٠ خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزی بەرگری ئیسرائیل له هێرشێکی ئاسمانیدا، حاتم ئەلغەمری ئەندامی پلەبەرزی گروپی تیرۆریستی حەماس دەکاته ئامانج و جیهان له شەڕی تیرۆریستێک ڕزگار دەکات.

بەپێ ڕاگەیندراوی هێزی بەرگری ئیسرائیل، حاتم ئەلغەمری به ڕواڵەت شارەوانی شاری "المغازی" بووه بەڵام ڕۆڵی سەرەکی هەبووه له هەڵدانی مووشەک بۆ ناو خاکی ئیسرائیل.

بەوتەی ڕاگەیاندنەکانی فەڵستینی، لەم هێرشه بێجگه حاتم ئەلغەمری، پێنج تیرۆریستی دیکەش کوژراون.

شەڕ دژی تیرۆریستان له سوریه و لوبنان درێژەی هەیه

هەر لەو ڕێکەوته، هێزی بەرگری ئیسرائیل له وەڵامدانەوەیەک دژ به توپبارانی بەرزاییەکانی گوڵان، مۆڵگەی ئەرتشی سوریا له ناوچەی موحەجەی، بوردمان کرد.

هەروەها ئیسرائیل دەڵێت: "ئەو شوێنه که بۆ توپباران کردنی بەرزاییەکانی گوڵان به‌کارهاتبوو، به چڕی بوردمان کراوه". جێگای ئاماژەیه له باشووری لوبنانیش، هاوکات چەند شوێنی ئیسرائیل به توپ ئامانج کرابوو بەڵام توپەکان له چوڵەوانی کەوتوونه و زیانێکیان نەبووه".

بە کارهێنانی گۆمەزی ئاسنی لەسەر کەشتی

هەم دیسان لەو ڕێکەوته، به هۆی دزەی دوو فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان بۆ ناو ئاسمانی ئیسرائیل، سیستەمی بەرگری گۆمەزی ئاسنی چالاک بووه و توانیویەتی هەر دوو فڕۆکەکەی له‌ناو ببات.

بەپێی ڕاگەیندراوی هێزی بەرگری ئیسرائیل، دوو فڕۆکه له لای ڕۆژهەلات دزە دەکەن ناو سنووری ئاسمانی بەڵام به دژکردەوەی خێرای سیستەمی گۆمەزی ئاسنی که بۆ یەکەم جار لەسەر کەشتی دانرابوو، ئەو دوو فڕۆکەیه تێکدەشکێندرێن.

ئیسرائیل ڤیدئوی تێکشکاندنی ئەو دوو فڕۆکەیه له تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوه که دەنگدانەوەی جیهانییەکی زۆری هەبووه.

جێگای ئاماژەیه بەیانی سێ‌شەممه، ٢١ خاکەلێوە، گروپی تیرۆریستی "موقاومەی ئیسلامی عێراق" که له لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه کونترۆڵ دەکرێت، به بڵاوکردنی راگەیندراوێک، بەرپرسایەتی هێرشی درۆنی بۆ سەر ئیسرائیلی به ئەستۆ گرت.