بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عێراق و ئەمریکا بابەتی دانەوەی قەرزەکانی کۆماری ئیسلامی تاوتوێ دەکەن

عێراق و ئەمریکا بابەتی دانەوەی قەرزەکانی کۆماری ئیسلامی تاوتوێ دەکەن
posted onMarch 23, 2024
noبۆچوون

وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، ڕۆژی هەینی سێیەمی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی له کۆبوونەوەیەکدا، بابەتی شێوەی دانەوەی قەرزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لەگەڵ براین نیلسن، جێگری وەزیر خەزێنە‌داری ئەمریکا کۆبووەوە و وێرای ئاوڕدان به پەیوەندی دوو قۆڵی و ئابووری و دارایی نێوان هەر دوو وڵات و دۆسیە هاوبەش و گرنگەکانی نێوانیان، بەشێوەی تایبەت لەسەر بابەتی دانەوەی سێ ملیارد دولار قەرزی عێراق به ئێران، باس و گفتوگویان کرد.

جێگای ئاماژەیه عێراق به بۆنەی کڕینی بەرق له ئێران نزیک به سێ میلیارد دولار قەرزداری کۆماری ئیسلامیه و به بۆنەی گەماڕوەکانی ئەمریکا دژ به حکومەتی تیرۆریستی ئێران، ناتوانێت ئەو بڕه پاڕەیه بۆی بگەڕێنێتەوه.  

بەغدا قەرزەکانی ئێرانی لە هەژمارێک لە بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) داناوه و ئێرانیش ناتوانێت ئەو بڕه پارەیه به کەش وەربگرێتەوه چونکه گەماڕوەکانی ئەمریکا ئەو دەرفەتەی پێنادات. لەم کۆبوونەوه باس له ڕێگاکان و شێوەکانی گەڕانەوەی ئەم قەرزه بۆ ئێران کراوه.

یەکەم هەنگاو، گواستنەوەی ئەو سێ ملیارده بۆ بانکێک له دەرەوەی عێراق دەبێت و ڕاستەوخۆ رادەستی ئێران ناکرێت بەڵکو له هەنگاوی دواتر ئێران دەبێ پێداویستییەکانی بۆ خواردن و دەرمانی پزیشکی و کڕینی کەل و پەلی کشتوکاڵ دابین بکات و له دوایین قوناغدا پارەکه ڕادەستی فرۆشیار دەکرێت نەک ئێران.

دەوڵەتی جۆ بایدن، بۆ ئەوی کۆماری ئیسلامی بتوانێت لەم ڕێاگایه قەرزەکەی وەرگرێت، له ٢٠١٨ی زایینی بەم لاوه هەرسال فەرمانی بەخشینی عێراق له سزاکانی ئەمریکای دەرکردووه و ڕێگه خۆشکەر بووه بۆ کۆماری ئیسلامی تاکو بتوانێت دەستی به قەرزەکانی بگات

له دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٤یش، بۆ جارێکی دیکه بایدن فەرمانی بەخشینی عێراقی له سزاکانی وڵاتەکەی واژوو کردووه و پێشکەشی کونگرێسی کرد.

ئەمه له کاتێکدایه کۆماری ئیسلامی زۆرتر له جاران پاڵپشتی تیرۆر دەکات و له ڕێگای دەستوپەیوەندییەکانی له یەمەن و لوبنان و فەڵستین دژ به مرۆڤایەتی سەدان جنایەتی خۆڵقاندووه که هێرشی تیرۆریستی حەوتی ئۆکتوبەر و هێرشه ڕۆژانەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییه بارهەڵگرەکان له زەریای سوور، نوێترین چالاکی تیرۆریستی ئێرانن.

هەروەها جێگای ئاماژەیه، کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ٢٧ی خاکەلێوه جۆ بایدن، لە کۆشکی سپی پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.

ئەم هەواڵه له کاتێک بڵاو دەبێتەوه که پێشتر جۆ بایدن و تەنانەت جێگرەکەی به هیچ شێوەیەک ئاماده نەبوون لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، له دوا سەفەرەکەی بۆ واشنتۆن، دانیشتنیان هەبێت.