بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بڕیاری دیپۆرتی ١٣٥ هەزار پەنابەر له ئەوروپا دەرچووە

بڕیاری دیپۆرتی ١٣٥ هەزار پەنابەر له ئەوروپا دەرچووە
یەکێتیی ئەوروپا له هەوڵدایه یاساکانی کۆچ و پەنابەری بگۆڕێت
posted onMarch 5, 2024
noبۆچوون

کارناسانی ئەوروپی هوشداری دەدەنه بەرپرسانای باڵای وڵاتەکانیان که ئەگەر پێش له هاتنی بەلێشاوی پەنابەران نەگیریێت، ئەوروپا له داهاتوویەکی نزیک تووشی کێشەگەلێکی ئەمنی بێگەڕانەوه، دەبێتەوه.

یۆرۆستات، سەنتەری ئامار و داتای سەر بە یەکێتیی ئەوروپا، له ڕاپورتێکدا ئاشکرای کرد، زیاتر لە 135 هەزار پەنابەر فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەرچووە و دەبێت ئەوروپا بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.

لەسەرەتای ئەم هەفتەدا، وەزیرانی داد و پەنابەرانی ئەوروپا، له بڕۆکسل کۆبوونەتەوه تاکوو لەبارەی یاسا نوێیەکانی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران و بەهێزکردنی سنوورەکانی ئەوروپا وتووێژ بکەن.

لەمبارەیەوه، گونار سترۆمەر، وەزیری دادی سوید ڕایگەیاند: "هەموو هەوڵمان دەدەین تاکوو یاساکانی تایبەت بە پەنابەران بگۆڕین و ئەو کەسانەی یاسای پەنابەری نایانگرێتەوە دیپۆرتیان بکەینەوە".

وەزیری دادی سوید تەرکیزی کرد: "ئێمە بە گوێرەی یاساکانی یەکێتیی ئەوروپا و یاسا نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان ئەو کارە دەکەین. ئەمەش واتە، ئەو خەڵکه مافی پەنابەری وەرناگرێن دەنێرینەوە وڵاتەکانیان."

نیکۆڵ دی مۆر، وەزیری کۆچ و پەنابەرانی بلژیکیش کە سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات، ڕوونی کردەوه: "هەموو وڵاتانی ئەوروپا یەکدەنگن لەسەر چاکسازی و گۆڕانکاری لە یاساکانی پەنابەراندا".

وەزیری کۆچبەرانی بلژیک هەروەها ئاماژەی کرد: "نزیکین لەوەی چاکسازییەکی گرنگ لە سیاسەتی کۆچ و پەنابەری ئەنجامبدەین. ئەمڕۆ جەخت لەسەر دوو بابەت دەکەینەوە، کە پەیوەندی بە پرسەکەوە هەیە. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو یاسا و رێکارانەی لەسەریان رێککەوتووین".

جێگای ئاماژەیه، ولاتی بلژیک بۆ ماوەی شەش مانگی ئەمساڵ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپای به ئەستۆیه.