بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تایبەت/ بەکرێگیراوانی سپا هەڕەشە له قوتابیانی کورد دەکەن بۆ ڕاکێشانیان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان

تایبەت/ بەکرێگیراوانی سپا هەڕەشە له قوتابیانی کورد دەکەن بۆ ڕاکێشانیان بۆ دەنگدان
مۆرەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران به هەڕەشه و تۆقاندنی قوتابیانی دەیانهەوێت ڕایانکێششێنه سەر سندووقەکان
posted onFebruary 29, 2024
noبۆچوون

لەکاتێکدا کۆماری پەت و سێدارەی ئیسلامی به تەواوەتی دەزانێت، هەموو پارێزگاکانی کوردستان یەکدەنگ و یەکدەست بڕیاری بایکۆت کردنی هەڵبژاردنیان داوه، لە ڕێگەی مۆرەکانیانەوه هەڕەشە لە قوتابییانی دواناوەندی شارەکان دەکەن و هەوڵ دەدەن بەدروست کردنی کەش و هەوایەک له ترس و تۆقاندن، ئەو قوتابیانه که مافی دەنگدانیان هەیه، ناچار بە ئامادەبوون له ناوەندەکانی دەنگدان بکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، سپای تیرۆریستی پاسداران لە شاری شنۆ، لە ڕێگەی مۆرەکانی له قوتابخەنه دواناوەندییەکانەوە، کۆبوونەوەی بۆ ئەو قوتبیانه گرتووه که مافی دەنگدانیان هەیه و هەڕەشەی لێ کردوون کە دەبێت لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بن.

بەپێێ ئەو زانیاریانەی بەدەستی ئاواتودەی گەیشتووه، لە قوتابخانە دواناوەندییەکانی شنۆدا، گوشاریان خستووەتە سەر ئەو قوتابییانە کە گەیشتوونەتە تەمەنی دەنگدان تاکوو لە گالتەجاری هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا بەشدار بن.

مۆرەکانی ڕێژیم ڕوو به قوتابیان ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری بەشداری نەکردن لە شانۆی هەڵبژاردنی ڕەشەمەی ئەمساڵدا، لە مافی بەشداری له کۆنکوور بێبەش دەکرن.

ڕێژیمی ئێران کە دەزانێ گەلی کورد ئامادەی بەشداریکردن لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا نیه، لە ڕێگەی جیاوازە و بە هەڕەشە و ترساندن دەیەوێ خەڵک ڕاکێشی سەر سندوقەکانی دەنگدان بکات.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ئاواتودەی له چەندین هەواڵ ئاماژه به گوشارەکانی ڕێژیم بۆ سەر خەڵک بەتایبەت کەسایەتییه بەناوبانگەکان کردووه و سیاسەتە دژه مرۆییەکانی ئێرانی لەقاو داوه.

بانگهێشتکردنی سونیا شەریفی شێرە کچی ئابدانانی بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی ئەو شاره، بۆ وەرگرتنی واژۆی بەڵێننامه بەمەبەستی کوتایی هێنان به چالاکییەکانی له تؤڕه کۆمەڵایەتییەکان، وێنەیەک لەو گوشارانەیه که هێزە ئەمنییەکان بۆ تۆقاندنی و راکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدانه، گرتوویەتی پێش.