بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پۆڵا نانەوازاده شۆڕشگێر و شاعیری ڕۆژانی تەنگانەی کوردستان کۆچی دوایی کرد

پۆڵا نانەوازاده شۆڕشگێر و شاعیری ڕۆژانی تەنگانەی کوردستان کۆچی دوایی کرد
پۆڵا نانەوازادە، شاعیر، ڕۆشەنبیر و شۆڕشگیری ڕۆژهەڵاتی نیشتمان
posted onFebruary 26, 2024
noبۆچوون

به پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، پۆڵا نانەوازادە، شاعیر، ڕۆشەنبیر و شۆڕشگیری ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، به هۆی نەخۆشی لە وڵاتی سوید، کۆچی دوایی کرد.

 پۆڵا نانەوازادە، کوڕی هاشم نانەوازادەی سابڵاغی، لەدایکبووی شاری مەهاباده که له ئامێزی بنەماڵەیەکی کوردپەروەر گەشه دەستێنێت.

بە پێی گێڕانەوەی هاوڕێیانی ئەم شاعیره شۆڕشگێره، لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکانی خەڵک دژ بە ڕێژیمی پاشایەتی لە شاری مەهاباد ڕۆڵی هەبووه.

پۆڵا نانەوازاده، دوای شۆڕشی ٥٧ و دەستپێکی سەردەمێکی نوێ له خەباتی ڕەوای گەلی کورد، پەیوەست به ڕیزەکانی پێشمەرگەوه دەبێت و له بەشی کەلتۆری شۆڕشی کوردستان، به نووسینەکانی گڕوتینێکی تایبەت دەبەخشێته خەباتی گەلەکەمان.

کاک پۆڵا، که پێشمەرگەی ڕۆژانی سەختی خۆڕاگری و نووسەرێکی بەورەی ئەم سەردەمە بوو، دوای دامەزرانی ڕادیو دەنگی کوردستانی ئێران، دەبێته کادرێکی ئەو بەشه و درێژه به تێکوشانەکەی دەدات.

نانەوازاده دوای کۆچی بۆ هەندەران و گیرسانەوەی لە وڵاتی سوید، تا دوایین ساتەکانی ژیانی به ئارمان و ئاواتەکانی گەلەکەی وەفادار دەمێنێت و له ناو گەلی کورد وەکوو شاعیرێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیر که قەت وازی له ڕێبازه شؤڕشگێرانەکەی نەهێناوه، ناسراوه.

ئاواتودەی له بەرامبەر ناو و یادی پڕ له شکۆی شاعیری نەتەوەییمان، هاوڕێ پۆڵا نانەوازاده، سەری ڕێز و حورمەت دادەنوێنێت و سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و بەگشتی نەتەوەی کورد دەکات.