بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تایبەت/ کوشتنی ڕەزا کوردی لە بێدەنگیی ڕاگەیەندنەكاندا

کوشتنی ڕەزا کوردی لە بێدەنگیی ڕاگەیەندنەكاندا
posted onFebruary 22, 2024
noبۆچوون

ڕەزا کوردی، دانیشتووی خوڕماوا، دوای گەمارۆدانی له لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، له ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠ی هەتاوی، کوژرا و بەبێی ئەوەی ئەم ڕووداوه دژه مرۆییه مێدیایی بکرێت، لە بێدەنگییەکی تەواودا بە خاک سپێردرا.

 به‌پێی هەواڵێکی تایبەت که به ئاواتودەی گەیشتووه، ڕەزا کوردی به هۆی بەشداربوونی له شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەژێر چاودێری چڕوپڕی هێزه تیرۆریستییەکانی ئێرانەوه بووه.

به پێی وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، له ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیتلاعات به هاوکاری هێزەکانی ئینتزامی خورماوا، به پلانێکی لەپێش دانراو، پێش ڕەزا کوردییان لە دووڕێیانی خورماوا و بروجورد گرتووه و گەمارۆیان دا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، دوای ڕاگرتنی ئەم شارۆمەنده کورده، بەبێ هیچ هوشدار دانێک، ڕاستەوخۆ تەقه لەسەری دەکەن و دەیکوژێن.

شەهید ڕەزا کوردی، تەمەن ٤٨ ساڵ و باوکی سێ منداڵە. ئەم شۆڕشگێره لە ساڵی ڕابردووەوە بە هۆی بەشداریی چالاکانەی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لە ژێر چاودێریی دەزگا ئیتلاعاتی و نیزامییەكانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی بووه.

آواتودەی ڕایدەگەینێت، بەم نزیکانە وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم ئازادیخوازە و چیروکی دژایەتیکردنی لەگەڵ دەسەڵاتی مرۆڤکوژی ئیسلامی ئێران، بڵاودەکاتەوه.