بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیدعای ڕێژیم سەبارەت بە پێگەی زانست و تیکنۆلۆژیا ڕەتکرا

ئیدعای ڕێژیم سەبارەت بە پێگەی زانست و تیکنۆلۆژیا ڕەتکرا
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2024
noبۆچوون

پالی گراف ڕایگەیاند کە ئێران بە پێچەوانەی ئیدعاکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا هیچ پێگەیەکی لە ڕیزەکانی سەرەوەی زانست و تێكنۆلۆژیای نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی پالی گراف، ژمارەیەك لە هەواڵدەرییەکان و دامەزراوەكان دوایین ڕیزبەندی وڵاتانیان لە بواری زانست و تێکنۆلۆژیادا بڵاو کردووەتەوە کە سەرەڕای جیاوازیی نێوان ئەم ڕیزبەندییانە، ئێران لە هیچ کامیاندا نییە.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بەبۆنەی ٤٥ ساڵەی هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئیدیعای کردبوو کە "ئێران ئەمڕۆ لە هەندێک بوارەکانی زانست و تێکنۆلۆژییدا لە ڕیزی ٥ وڵاتی سەرەکیی جیهاندا دێتە ئەژمار".

 پێشتریش هەواڵدەریی ئیرنای ڕێژیم ئیدعای کردبوو کە ئێران لە بواری "بەرهەمهێنانی زانستی"یەوە لە ڕیزی ١٥ی جیهاندایە. لەگەڵ ئەوەی خەڵک به هیچکام له بانگهێشتەکانی کۆماری ئیسلامی باوەریان نییه وتایبەتمەندی درۆزن بوونی دەناسن بەڵام ئەم ڕێژیمه هەر بەردەوامه له درۆ وتن

بەپێی بەدواداچوونەكان، وڵاتانی ژاپۆن، ئەمریکا، کۆرەی باشوور، ئاڵمان و سەنگاپوور لە بواری تێکنۆلۆژیدا پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهانن، و ئێران تەنانەت لەنێو ١٩ وڵاتی پێشکەوتووی جیهانیشدا نییە.

پێشتریش ئاژانسی هەواڵی "تسنیم" سەر به سپای ترۆریستی پاسداران ڕایگەیاندبوو: "ئێران خێراترین ڕێژەی گەشەی زانستی له جیهانی هەیه و یازده هێندەی تێکڕای جیهانیه و له پلەی ١٦ ڕێزبەندی جیهان جێ‌دەگرێت".

بەرپرسانی ئێرانی له‌بیریان کردووه که هەموو خەڵک ئمکانیکەڵک وەرگرتن له ئینترنی و تۆڕی جیهانی گوگلیان هەیه و تەنها به یەک گەڕانیکی ساده دەتوانێن ڕاستییەکان بدۆزنەوه بەلام بەو حاڵەش لەسەر درۆ وتنەکانیان بەردەوامن.

بێ‌شک مسۆگەر کردنی پلە نایابەکانی زانستی جیهانی هی وڵاتگەلێکه که ژێرخانێکی باشی پەروەرده کردنیان هەیه نەک وڵاتێک وەکوو ئێران که سەقفی قوتابخانەکان بەسەر مامۆستاکانی بڕۆخێت. به پێی ڤیدئویەکی گەیشتوو به ناوەندی هەواڵی ئاواتودەی، سەقفی قوتابخانه "امام خمینی" له شاری خاش سەر به پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەسەر مامۆستای پولێک ڕۆخاوه و بووەته هۆی برینداربوونی توندی ئەو مامۆستایه.