بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پانزه مانگ لە بێسەروشوێنکردنی عوسمان مامە تێدەپەڕێت

پانزه مانگ لە بێسەروشوێنکردنی عوسمان مامە تێدەپەڕێت
عوسمان مامه، شارۆمەندی ڕفێندراو لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی
۱۵ مانگ لە بێسەروشوێنکردنی عوسمان مامە تێدەپەڕێت؛ بارودۆخی ئازاربەخشی بنەماڵە لە نەبوونی سەرپەرەست
posted onFebruary 17, 2024
noبۆچوون

عوسمان مامە، تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی بۆکان، ماوەی یەک ساڵ و سێ مانگە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بێئاکام ماوەتەوە.

به‌پێی راپورتی گەیشتوو بەدەستی ناوەندی هەواڵی ئاواتودەی، ئەمڕۆ شەممه، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ هەتاوی، ٤٥٥ ڕۆژ لە بێسەروشوێنکردنی عوسمان مامە، خەڵکی بۆکان و لە ڕفێندراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی تێدەپەڕێت.

عوسمان مامه تەمەن ٥٦ ساڵ ، له ڕێکەوتی ٢٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ شۆڕشی ژنم ژیان ئازادی، له ڕێگای ماڵەوه له نزیکەی اداره‌ی "بهزیستی" شاری بوکان له لایەن هێزه ئەمنییەکانی ئێرانەوه ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوه.

هەتاکو ئێستا و به تێپەڕبوونی پانزه مانگ له ڕفاندنی ئەم شارۆمەنده، هیچ ناوەندێک لە پێکهاتەی دادوەری، ئەمنییەتی و چاودێریی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوبارەیەدا وەڵامدەری بنەماڵەکەی نەبوونه و بەدواداچوونەکانییان بێئاکام ماوەتەوە.

جێگای ئاماژەیه، ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراو لە نەبوونی سەرپەرەستدا، لەگەڵ کێشەی ئابووری، دەروونی و نەخۆشی بەسەر ڕووبەڕوو بوونه. هاوژینی عوسمان مامه تووشی میگرن بووه و منداڵی گەورەی بنەماڵەش کێشەی دڵی هەیه و منداڵی بچووکەکەی ماڵیش تووشی خەمووکی بووه.

لەو ماوەیەدا، هاوژینی عوسمان مامە چەندجار بە تەنیایی و یان لەگەڵ منداڵەکانی چووەتە فەرمانداریی بۆکان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و تەنانەت ناوەندی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ناسراو بە "بیت رهبری" بەڵام تەواوی ئەو ناوەندانە ئامادەنەبوون وەڵامی ڕوونیان پێبدەنەوه.

له راپەڕینی ژینا که به بۆنەی کوشتنی ژینا ئەمینی بەدەستی کۆماری ئیسلامی و له ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠١ دەستی پێکرد، ڕێژەی کوژراوەکان زۆرتر له شۆڕشی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ی هەتاوی بوو یانی زۆرتر له یەک هەزار و پێنسەد کەس له گەلانی ژێردەستی ئێران کوژراون.

هەروەها بەپێی ڕاپورتی ناوەنده مافی مرۆڤییەکان لانیکەم شەست هەزار کەس دەستبەسەر کران و سەدوهەشتاوشەش گەنجیش له لایەن هێزه تیرۆریستەکانی ئێرانەوه ڕفێندراون.