بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لەبێ‌خەبەری بەرپرسانی ئێران ٩٣ گوند کاربایان پچراوه

لەبێ‌خەبەری بەرپرسانی ئێران ٩٣ گوند کاربایان پچراوه
لافاو له سەقز
به هۆی نەبوونی سازوکاری ئستاندارد له ئێران، بە کەمترین باران بارین ڕیگاکانی نێوان شار و گوندەکانی تووشی کێشه دەبن و دی کەس ناتوانێت هاتوچوو بکات.
posted onFebruary 16, 2024
noبۆچوون

به پێێ هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، ماڵی ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی میرەدێی سەر بە شاری سەقز بەهۆی لافاوەوە كە لە ئاكامی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی چراغ وەیسەوە دروست بووە، خەریكە دەڕووخێن.

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ئەم بەنداوە، شوێنەکانی وەک قوتابخانە، کتێبخانە، مزگەوت، کۆمپانیای تەعاونی و ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون و دوکانی خەڵک کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە.

بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە کە هیچ گروپێکی یارمەتیدەر له لایون حکومەتەوه به هانایانەوه نەهاتووه و لایەنە پەیوەندیدارەکان وڵامی ئەم کارەساتەیان نەداوەتەوە و ئامادە نەبوون ڕێوشوێنی کاریگەر بگرنەبەر.

بەگوێرەی لێدوانی دانیشتووانی ناوچەکە، هیچ یەک له بەرپرسانی ناوچه وەڵامدەری داواکارییەکانی خەڵک نەبوونه و لەم پێوەندییەدا وەڵامێکیان بە خەڵک نەداوەتەوە.

لەبێ‌خەبەری بەرپرسانی ئێران ٩٣ گوند کاربایان پچراوه

هەر لەم پەیوەندییەدا، کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای پارێزگای سنە رایگەیاند، رووچۆنی بەشێک لە زەویی ناوچەی سەقز بووەتە هۆی پچرانی کارەبای ٩٣ گوندی ئەو پارێزگایە.

 کوهسار رەسوولی تەبار، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای پارێزگای سنە ئەمڕۆ هەیینی رایگەیاند، بەردەوامی بارانبارین لە ناوچەی سەقز بووەتە هۆی رووچۆنی زەوی لە زۆر شوێن کە بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە ستووونی کارەبا کەوتوون، لە ئەنجامدا کارەبای ٩٣ گوندی سەر بە شارەکانی سەقز، مەریوان، بانە و دیواندەرە پچراوە.

 کوهسار رەسوولی تەبار گوتی، لەو ٩٣ گوندە، ٧٠ گوند دەکەونە سنووری شاری سەقز، ١٣ گوند لە دیواندەرە، ٥ گوند لە بانە و ٥ گوندیش لە مەریوانن.

 بە گوتەی رەسوولی تەبار، کارەبای ئەو گوندانە لە بەرەبەیانیی ئەمرۆ هەینییەوە پچراوە و تا بلاو بوونی ئەم هەواڵه کەس به هانای خەڵک نەڕۆیشتووه.

 بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای پارێزگای سنە دەشڵێت، بەهۆی رووچۆنی زەوی، ٩٠ ستوونی کارەبا کەوتوون و فیدەرەکانی بەستام و مۆلان ئاوای سەقز، چڵ چەشمەی دیواندەرە، فیدەری رێگەی مەریوان- بانە و فیدەری چنارە - مەریوان بە تەواوەتی لەکارکەوتوون.