بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 ٧٥ له سەدی جووەکانی ئەمریکا زۆرتر له پار هەست به نائەمنی دەکەن

 ٧٥ له سەدی جووەکانی ئەمریکا زۆرتر له پار هەست به نائەمنی دەکەن
جووەکانی ئەمریکا
٢٥ له سەدی جووە ئەمریکییەکان له ماوەی یەکساڵی ڕابردوو ئامانجی کرداری دژایەتی کردنی جوو بوونه
posted onFebruary 14, 2024
noبۆچوون

به پێی ڕاپورتێک له ئەسۆشێتد پرێس، دەرەنجامەکانی نوێترین لێکۆڵینەوەی کومیتەی جووەکانی ئەمریکا (AJC) دەریدەخات سێ له سەر چواری کۆمەڵگای جوو لەم وڵاته زۆرتر له پار هەست به مەترسی و نائەمنی دەکەن.

ئەم لێکۆڵینەوه پیشان دەدات ڕیژەی شارومەنده جووەکان که هەست به نائەمنی دەکەن له قیاسی ساڵی رابردوو ٢٢ لەسەد زیادی کردووه. جێگای ئاماژەیه ئەم ڕاپرسییه هاوکات لەگەلی دەستپێکی شەڕی غەززه و دوای هێرشه تیرۆریستییەکەی حەوتی ئۆکتۆبەر ئەنجام بووه.

کومیتەی جووەکانی ئەمریکا، ڕێکخراوێکی بناوبانگی لۆبییه که لێپرسینەوەکەی بەڕێوەبردووه، له شرۆڤەی دەرەنجامەکان دەڵێ: "ئەمه به ڕوونی پیشانمان دەدات که له دوای حەوتی ئۆکتۆبەر دژایەتی کردنی جوو به تەواوەتی سەری هەڵداوه و کۆمەڵگاکەمانی گرتووەته ئامانج".

ئەم ڕاپورته هەروەها پیشانمان دەدات ٢٥ لە سەدی کۆمەڵگای جوو،، ئامانجی کرداری دژایەتی کردنی جوو بوونه. هەر بەم پێیه، نیوەی جووەکانی بەشدار لەم ڕاپرسییه، کردار و ڕەفتاری و جۆری جل پۆشینیان گؤڕیوه تاکوو کەس له جووبوونیان تێنەگات، به واتایەکی دی نیوەی کۆمەڵگای جوو له ئەمریکا جووبوونی خۆیان شاردووەتەوه.

 ٧٥ له سەدی جووەکانی ئەمریکا زۆرتر له پار هەست به نائەمنی دەکەن
جووەکانی ئەمریکا

ئەسۆشێتد پرس له ڕاپورتەکەی خۆی ئاماژه به قسەکانی ژنێکی جوو، تەمەن ٦٢ ساڵ دەکات که دەڵێت: "ئێمه له گوندێک دەژین که لەوانەیه تاکوو مەودای ٣٠ مایلی جوویەک نەدۆزیتەوه، ئێمه جووبوونی خۆمان دەشارینەوه".

بەپێی ئەم ڕاپورتە ئازار و ئەزیەتی جووەکان له ئامریکا زیادی کردووه بۆیه کومیتەی ناوبراو له ٢٠٢٣، پێنج ساڵ دوای هێرشه تیرۆرییستییەکە بۆ سەر کەنیسەی داری ژیان له ئەمریکا، دەستی به لێکۆڵینەوه لەبارەی ئاستی بەرزبوونی هەستی نائەمنی له نێوان جووەکانی کردووه.

جێگای ئاماژەیه، جووەکانی ١٨ تا ٢٩ ساڵ زۆرتر له هەموو رایانگەیاندوو تووشی هێرشی دژایەتی کردنی جوو بوونه. بۆیه ٢٥ لە سەدی کۆمەڵگای خوێندکاری جوو ناسنامەی خۆیان شاردووەتوە تا تووشی کێشه نەبن.

بەڵام ئەمه به واتای هاوبیری  شارۆمەندانی ئەمریکی لەگەڵ دژایەتی کردنی جوو نیه بەڵکوو بە‌پێی ئەم لێکۆلینەوه زۆرتر له ٧٥ له سەدی کۆمەڵگای ئەمریکی لەو باوەرەدان که دژایەتی کردن جوو کێشەیەکی گرینگ له کۆمەڵگاکەیانه و هەروەها ٩٠ لە سەدی ئەمریکییەکان لەو باوەردان "هەموومان بەرپرسین که له بەرامبەر دژایەتی کردنی جوو ڕاوستین".

ساڵی ڕابردوو دەوڵەتی بایدن "ئستراتژی نەتەوەیی بۆ بەرپرچدانەوەی دژایەتی کردنی جوو"ی بڵاو کردەوه بەڵام کومیتەی جووەکانی ئەمریکا داواکاری ئەکتێکی زۆرتر لەم بارەیەیه.