بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

براوەکانی خەڵاتی زێڕینی بلە ئاشکرا کران

براوەکانی خەڵاتی زێڕینی بلە ئاشکرا کران
AvaToday caption
posted onMay 22, 2023
noبۆچوون

دۆینێ ئێوارە ٣٠ بانەمەڕ، لە مەڕاسیمێکی پڕ شکۆدا لە شاری سلێمانی "خەڵاتی زێڕینی بلە" بە سەر ۹ کەسایەتیی کورد کە خزمەتێکی بەرچاویان بە گەلەکەیان کردووە، دابەش کران.

▪️ئاکۆ جەلیلیان یەکێک لەم کەسایەتییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە لەم مەڕاسیمەدا وەک ڕێز و پێزانینێک لەهەمبەر هەوڵ و تەقەلای چەندین ساڵەی بۆ پاراستنی زمانی کوردی و فەرهەنگی وشە، ئەم خەڵاتەی پێ بەخشرا.

▪️کەسایەتییەکانی دیکە کە ئەم خەڵاتەیان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا وەرگرت، بریتی بوون لە خاتوو نێرگیز (هەرمێی مامان)، محەممەد عەلی قەرەداخی، حاکم قاسم، بوار نورەدین، خاتوو مۆرین مکلکی، ئیسماعیل قمندار، خاتوو ئان کلود و چەنگیز چاندار، کە هەر کامیان لە بواری خزمەت بە میللەتی کورد جێ په‌نجەیان دیارە.