بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 ئوكڕاینا ڕۆژنامەوانێكی كورد خەڵات دەکات

 ئوكڕاینا ڕۆژنامەوانێكی كورد خەڵات دەکات
AvaToday caption
posted onFebruary 25, 2023
noبۆچوون

ڕەحیم ڕەشیدی ناسراو بە مستێر کورد، ڕۆژنامەوان و ئەندامی ئەنستیتوی گۆڵد بۆ ستراتیژی نێونەتەوەیی بەهۆی چالاکیی بەردەوام و پێوەندیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتی و یارمەتیکردنی ئۆکرانییەکان و ڕووماڵی چالاکییەکانیان، لە لایەن ڤلادا سپیڤاک، ئەندامی ئەنجومەنی شاری پۆلتاڤای ئۆکرانیا، بە فەرمیی هێمای ناسراوی ئۆکراینی (تریزوب) و ئاڵایەکی ئەو وڵاتەی پێشکەش کرا کە لەسەری نوسراوە، (ئازا بە وەکوو ئۆکرانیا).

رێککەوتی ٢٤ى مانگی دووی ٢٠٢٢، ڤیلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا فەرمانی بە دەستپێکردن “ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە ناوی پاراستنی کۆمارە میللییەکانی لوهانسک و دۆنێتسک” کردو بەمجۆرە شەڕی داگیرکاری ڕووسیا دژی ئۆکرانیا دەستی پێکرد.
بە هۆی ئەم شەڕەوە هەزاران کەس کوژراو و بریندار بوون و بە میلیۆنان کەسیش ئاوارە و دەربەدەر بوون.